بەشێک لە دەنگ و جوانییەکانی زمانی کوردی؛
قیڕەی قاز ، قاسپەی کەو ، جریوەی چۆلەکە ، گمەی کۆتر ، چەهچەهەی بولبول ، قاڕەی مەڕ، باڕەی بەرخ، کەشی ڕێوی، نەڕەی شێر ، هێڕەی بزن ، خشەی مار ، گرمەی هەور ، چرپهی باران، هاژەی شەپۆل، گرمهی بوولەرزە،خرمەی تەرزە ، خشپهی گهڵا ، خوڕهی چۆم ، خڕەی بەرد ، خرتە خرتی وردەواڵە، لوورەی گورگ ، وشەی مار ، قڕوسکهی تاژی ، زرمەی چەم ، گیزەی مێش ، شریخەی هەور ، کیفەی مار ، کناچهی پۆڕ ، قوولەی کەمتیار، خرمەی بزمار، حهپهی سهگ ، حیلهی جوانوو، پڕمەی ئەسب ، گاڕهی مریشک ، بۆڕەی مانگا ، واقەی چەقەڵ ، زیکەی زیکزیکە، زەڕەی کەر، میاو میاوی پشیلە، هاڕەی شاخ، پەپووی پەپووسێمانە، جیڕەی دەرکە، ویقە ویقی تووتکە، هاش و وشەی کیسەڵ، مڕە مڕی گەماڵ، حەپەی سەگ، ورتە ورتی هەوێردە، ویڕەی جلیت، سیڕەی سەقر، چریکەی هەڵۆ و باز، تەق تەقی لەکلەک، چەقچەقی سێرو، زوڕنای دۆڕنا، خرمەی بزمار، خوناوەی وردە باران، فیتە فیتی شوان، ئۆحەی گاوان، زەنگۆڵی ئاونگ، زەندۆڵی تاشەبەرد، لووشمە لووشم، هۆڕە هۆڕ،هۆقە هۆق، لرفە لرف،
ناڵەی دەف، شینی شمشاڵ،
سرتەی سەر بەرماڵ…..
جا کابرای ناقۆڵا و مەندەبۆری بێگانەش
به زمانی دەوڵەمەند و پاراوی کوردی دەڵێ لەهجە؟!.
عەبدوڕەحمان ئەحمەدی
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0