قەیرانی ئۆکرانیا: هۆشداری بایدێن سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا لە مانگی داهاتوودا

قەیرانی ئۆکڕاین: هۆشداری بایدێن سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا لە مانگی داهاتوودا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، رووسیا بە وڵاتە هاوپەیمانەکانی راگەیاندووە، وڵاتەکەی لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە داگیرکردنی وڵاتی ئۆکڕاین دەکات.      ئەمڕۆ هەینی ۸ ی ڕێبەندان کوردی ، ماڵپەڕی “بی بی سی” لە زاری جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە رایگەیاند:” رووسیا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستدەکات بە جێبەجێکردنی پلانی داگیرکردنی وڵاتی […]

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، رووسیا بە وڵاتە هاوپەیمانەکانی راگەیاندووە، وڵاتەکەی لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە داگیرکردنی وڵاتی ئۆکڕاین دەکات. 

 

 

ئەمڕۆ هەینی ۸ ی ڕێبەندان کوردی ، ماڵپەڕی “بی بی سی” لە زاری جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە رایگەیاند:” رووسیا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستدەکات بە جێبەجێکردنی پلانی داگیرکردنی وڵاتی ئۆکڕاین و ئەم هەواڵەشیان بە سەرجەم وڵاتە هاوپەیمانەکانی راگەیاندووە”.

 

رووسیا رووبەڕووی وەڵامدانەوەیەکی زۆر بەهێز و جیاواز دەبێتەوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد:” رووسیا رووبەڕووی وەڵامدانەوەیەکی زۆر بە هێز و جیاواز دەبێتەوە لەلایەن ویلایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە
هاوپەیمانەکانیانەوە، ئەگەر هێرش بکاتە سەر وڵاتی ئۆکڕاین:”.

 

رووسیا هێرشێکی ئەلکترۆنی  بۆ سەر ئۆکڕاین ئەنجامداوە

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، رووسیا لە هێرشێکی ئەلکترۆنیدا سەرجەم دامودەزگاکانی وڵاتی ئۆکرانیای هاککردوو پەیامێکیشی بەو وڵاتە راگەیاند، کە تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو،
ئەم هێرشە سەرەتایە و وڵاتەکە و بۆ هێرشی بەهێزتر ئامادە بکە.