وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی عێراق و سووریا له‌وانه شه‌نگال و حه‌سه‌که‌ی ئیدانه کرد. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەستدرێژی و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و دێرک و ناوچه‌کانی سنووری عێراق و سووریا، ئه‌م هێرشانه‌ی […]
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاهێنانی مۆسیقای وه‌زیری و له شاری سنه ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له کتێب و سی دی ئاوازی منداڵان به‌ڕێوه چوو. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کتێبی و سی دی ئاوازی منداڵان له لایه‌ن خاتوو له‌یلا وه‌زیریه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و کتێبه‌که بریتییه له شێعری منداڵان و سی دیه‌که‌ش هه‌مان […]
کێڵگه‌یه‌کی نه‌وت له که‌رکووک و له نزیکی گوندی درکه ته‌قێندرایه‌وه. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، .سه‌رچاوه‌یه‌ک لە وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان بە ئاژانسی “وزه نیوز”ی ڕاگەیاندووە: ” کاتژمێر ۲ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۶‌ی گوڵان، بیری ژماره ۹۳ی کێڵگەی بای حەسەن ته‌قێندرایه‌وه “. هه‌روه‌ها سەرچاوه‌که راشیگه‌یاندووە ئه‌و بیره ده‌که‌وێته کێلگه‌ى بای حه‌سه‌ن– باکوور و ئاستى به‌رهه‌مهێنانی […]
وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له شه‌نگال و کوردستانی سووریا وتی: ئه‌م ناهه‌ماهه‌نگیانه له سوودی داعش ده‌شکێته‌وه. به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو، ژنراڵ جان دووریان، وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش له عێراق و سووریا له کاردانه‌وه به هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و کوردستانی سووریا ڕایگه‌یاند: له هه‌موو لایه‌نه‌کانی […]
پێنتاگۆن بڕی ۶.۲۹۵ میلیۆن دۆلار چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرۆشێت. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرنشار ڕووداو له ڕووسیا ئه‌لیه‌وم، سه‌رچاوه‌یه‌ک له پێنتاگۆن ئاشکرای کرد که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی به فرۆشتنی چه‌ک وجیهازاتی سه‌ربازی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕیوه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئاژانسی هاوکاری به‌رگری ئاسایشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی […]
یانه‌ی تۆپی پێ ڕیال مه‌درید له شه‌وێکدا که کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتریکی کرد به ئه‌نجامی ۴ گۆڵ به‌رانبه‌ر به دوو گۆڵ یانه‌ی بایرن مۆنیخی برده‌وه و بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌ورووپا سه‌رکه‌وت. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، سه‌وی ڕابردوو له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن […]
کۆمیسیۆنی ئەرووپا ڕایگەیاند کە ئێران و یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بواری ئیمەنی ناڤۆکی واژۆ کردووە. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیویورەپ، ئێران و یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار ڕێککەوتننامەیەکی ئیمەنی ناڤۆکییان واژۆ کرد. ئامانج لەم پڕۆژە ۲.۵ میلیۆن یۆرۆییە بەرزکردنەوەی توانایی ناوەندی ئیمەنی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیێندراوە. کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە ۱۸‌ی […]
بارینی باران له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وته‌یه له پارێزگا ڕۆژاواییه‌کانی ئێران بووه هۆی ڕۆچوونی زه‌وین، هه‌ستانی لافاو و گیان له‌ده‌ستدانی ۵ که‌س و خه‌سارلێکه‌وتنی ۱۸۰ میلیارد ڕیاڵی به دواوه بوو. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئیرنا، بارینی باران له کوردستان به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ساڵانه زیاتر له ۵۴۰ میلیمتر بووه که ئه‌م ڕیژه، ۲ ئه‌وه‌نده‌ی […]
سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نوور له کوردستان ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ۱۵ هه‌زار خوێندکارمان هه‌یه و ۳۰ هه‌زار که‌سیش تاکوو ئێسته ده‌رچووی ئه‌م زانکۆیه‌ن. به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو، ئێسکه‌نده‌ر مورادی ڕایگه‌یاند: له ئێستادا زانکۆی په‌یام نور له سنه، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، بیجاڕ، سه‌وڵاوا، کامیاران، قوروه و دیوانده‌ره لقی هه‌یه. ۱۲۰ به‌ش له‌م لقانه‌دا ده‌وترێنه‌وه و خوێندکاریان […]