به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی پیرانشار ڕووداو، لە یارییەکانی هەفتەی ۳۵ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا شهوی رابردوو یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆل و بەئەنجامی ۳-۰ یارییەکەی بردەوە.
تایمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون و بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ۵۰دا لویس سوارێز تۆڕی گۆڵەکەی دیێگۆ لۆپێزی بەسەرکردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد، لە خولەکی ۷۶دا جارێکی تر کوڕانی ئینریکی هێرشەکانیان چڕتر کردەوە و راکیتیچ گۆڵی دووەمی نووسیەوەو لە خولەکی۸۷یشدا لویس سوارێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
یانەی بارسێلۆنا پێشەنگی خولەکەی گرتەوە بە کۆکردنەوەی ۸۱ خاڵ و ریاڵ مەدریدی خستەوە پلەی دووەم بە هەمان رێژەی خاڵەوە، هەرچی یانەی ئیسپانیۆل–یشە بە ۵۰ خاڵەوە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی لیگادا مایەوە.ئهنجامی یاری نێوان یانهی ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا له بهرژهوهندی کهتهلۆنییهکان کۆتایی هات و بارسا سهرکهوتووی مهیدان بوو.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، لە یارییەکانی هەفتەی ۳۵ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا شهوی رابردوو یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆل و بەئەنجامی ۳-۰ یارییەکەی بردەوە.
تایمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون و بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ۵۰دا لویس سوارێز تۆڕی گۆڵەکەی دیێگۆ لۆپێزی بەسەرکردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد، لە خولەکی ۷۶دا جارێکی تر کوڕانی ئینریکی هێرشەکانیان چڕتر کردەوە و راکیتیچ گۆڵی دووەمی نووسیەوەو لە خولەکی۸۷یشدا لویس سوارێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
یانەی بارسێلۆنا پێشەنگی خولەکەی گرتەوە بە کۆکردنەوەی ۸۱ خاڵ و ریاڵ مەدریدی خستەوە پلەی دووەم بە هەمان رێژەی خاڵەوە، هەرچی یانەی ئیسپانیۆل–یشە بە ۵۰ خاڵەوە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی لیگادا مایەوە.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0