به پێی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو له هاژه، سەرۆک کۆماری وڵاتی فینلاند میداڵیای جوامێری و ئازایه‌تی به کوردێک به‌خشی.
شوانه ڕەزگه‌یی خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی وڵاتی فینلاند ڕایگه‌یاند: دوێنێ چوارشەممه ۳‌ی جۆزەردان له ده‌فته‌ری سه‌رۆک کۆماره‌وه پێوه‌ندییان پێوه گرتم و پێیان گوتم که پێنج خوله‌ک له‌مه‌و به‌ر سه‌رۆک کۆمار میداڵی جوامیری و ئازایه‌تی بۆ واژۆ کردووی که له داهاتوویه‌کی نزیکدا و به پێکهێنانی بۆنه‌یه‌ک پێشکه‌شت ده‌کرێ
ئه‌و سەبارەت به هۆکاری بەخشی خەڵاته‌که دەڵێ: نزیک به ۳ ساڵ له‌مه‌و به‌ر کاتێک له سه‌ر کار ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ، ژنێک به هه‌ڵاتن خۆی به حه‌ساری ئێمه داکرد و پیاوێکیش به دوای وی‌دا له به‌ر ده‌رگای ئێمه دووچه‌رخه‌که‌ی هاویشته پێش ماشێنه‌که‌ی من و به دوای ژنه‌که‌یدا هه‌ڵات. تا گه‌یشتمه لایان ۳ چه‌قۆی له زگ و لاق و ده‌ستی ژنه دابوو و ژنه‌که که‌وته سه‌ر عه‌رز و پیاوه‌که ده‌یهه‌ویست چه‌قۆی کۆتایی له پشت ملی بدا که به مستێک له بنی ده‌ستی چه‌قۆم فڕیدایه دوور و کابرام به ده‌ستێکی گرت و به ده‌سته‌که‌ی ترم ته‌له‌فونم بۆ پۆلیس کرد و کابرا هه‌رچی هاواری کرد و ویستی له ده‌ستم ڕابکا نه‌یتوانی و پێم گوت خۆت ماندوو مه‌که.
ڕەزگه‌یی له درێژه‌دا وتی: دوای ۵ خوله‌ک پۆلیس و ئامبولانس گه‌یشتن و پیاوه‌م ڕاده‌ستیان کرد و به خۆشییه‌وه ژنه له مردن ڕزگار بوو و به وته ی دوکتوره‌کان چه‌قۆکان ۱۸ سانتی میتر چوبوونه ناو له‌شی ئه‌و خانمه فینلاندییه. پڕۆسه‌ی دادگا نزیک به یه‌ک ساڵی گرت و ۳ جاران به‌شدار بووم و له کۆتاییدا پیاوه‌که به حه‌وت ساڵ و نیو زیندان حوکم درا.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا ڕۆژنامه‌کان زۆریان هه‌وڵ دا دیدارم له‌گه‌ڵ بکه‌ن و قه‌بوڵم نه‌کرد و ته‌نیا گوتم ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه بنوسن (پیاوێکی کورد ژنێکی فینلاندی له مردن ڕزگار کرد) و هه‌ر واشیان کرد به‌ڵام ئیتر ئێستا له دۆێنیه‌وه هه‌موو ڕۆژنامه‌کان ناو و وێنه‌ی منیان بڵاو کردۆته و له لایه‌ن فینلاندییه‌کانه‌وه زۆر ڕێز له کورد و دوایش له من ده‌گیرێ و کوردی نیشته‌جێی فینلاندیش به ئه‌و خه‌ڵاته زۆر خۆشحاڵن و هیوادارم ئێوه‌شم خۆشحاڵ کردبێ و توانیبێتم به ئه‌و کرده‌وه‌یه‌م خزمه‌تێکی بچوکم به نه‌ته‌وه‌که‌م کردبێ.
له ساڵی ۱۹۲۰ ڕا له وڵاتی فینلاند وه‌ک بایه‌خدان به گیانی مرۆڤ، ئه‌و که‌سه‌ی گیانی مرۆڤێک له مردن ڕزگار بکات له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه خه‌ڵاتی جوامێری و ئازایه‌تی پێده‌به‌خشرێ. ساڵانه که‌سانێک به‌ربژێر ده‌کرێن و خه‌ڵاتیان پێده‌درێ. ئه‌و ساڵ ۹۴ که‌س به‌ربژێر بوون و ۱۳ که‌سیان هه‌ڵبژارد که وه‌ک یه‌که‌م که‌س خەڵاتی کوردێک گرینگێکی زۆری پێدرا و زۆربه‌ی ڕۆژنامه فینلاندییه‌کان بایه‌خێکی زۆریان به که‌یسه‌که و میداڵه‌که‌ی داوه، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌شی مه‌ترسیدار بوونی کرده‌وه‌که‌ی ئه‌م کورده بووبێ.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0