ئالبۆمێکی نەبیستراوی محەمەد ماملێ بڵاودەبێتەوە

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئالبومێکی گۆرانی بڵاونەکراوەی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ بڵاو بکرێتەوە. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، بڕیارە لە ۲۱ی ئایاری ۲۰۱۷ ئالبومێکی گۆرانی بڵاونەکراوەی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بازاڕەوە. لەوبارەیەوە وریا ماملێ کوڕی هونەرمەند محەمەدی ماملێ، بە (خەڵک)ی راگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاڵبۆمێکی باوکم کە ۶ تڕاکی لە […]

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئالبومێکی گۆرانی بڵاونەکراوەی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ بڵاو بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، بڕیارە لە ۲۱ی ئایاری ۲۰۱۷ ئالبومێکی گۆرانی بڵاونەکراوەی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بازاڕەوە.

لەوبارەیەوە وریا ماملێ کوڕی هونەرمەند محەمەدی ماملێ، بە (خەڵک)ی راگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاڵبۆمێکی باوکم کە ۶ تڕاکی لە خۆ گرتووە و لە ساڵی ١٩٩٢ تۆمار کراوە و بڵاو نەکراوەتەوە، ئامادە دەبێت تا لە ڕۆژی ٢١ی مانگی ۵ بکەوێتە بازاڕەوە.

 راشیگەیاند، داهاتی ئەم ئاڵبومە ڕاستەوخۆ دەخرێتە خزمەتی تێکۆشەرانی بواری موزیک و گۆرانیەوە.

  لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لە بارەی ئەم ئالبومەی ماملێ بۆ هەوادارانی دەنگی ئەم هونەرمەندە و موزیکی کوردی بڵاو دەکرێتەوە.

محەمەدی ماملێ یەکێک لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردە لە ساڵی ۱۹۲۵ لە شاری مەهاباد  لە دایکبووە و لە ساڵی ۱۹۹۹ هەر لەو شارە کۆچی دوایی کردووە.

 

لینک کوتاه: https://piranshahrrudaw.ir/?p=520