کەمپەینی هاواری زرێبار بۆ پاکڕاگرتنی دەریاچەی زرێبار راگەیێندرا
[quote bgcolor=”#e2e2e2″ arrow=”yes”]پیرانشار ڕووداو – لە مەریوان کەمپینی “هاواری زرێبار” بە مەبەستی وشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی سەر دەریاچەی زرێباری مەریوان بەڕێوە چوو.[/quote] بە ڕاپۆڕتی پێگەی ھەواڵنێری پیرانشار ڕووداو لە کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹۸ بەرانبەر بە ۲۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۹ ژینگەپارێزان و خەڵک زبڵ و پاشماوەکانی دەورووبەری دەریاچەکەیان کۆ کردەوە و کەمئەندامێکی خەڵکی مەریوان کە […]
[quote bgcolor=”#e2e2e2″ arrow=”yes”]پیرانشار ڕووداو – لە مەریوان کەمپینی “هاواری زرێبار” بە مەبەستی وشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی سەر دەریاچەی زرێباری مەریوان بەڕێوە چوو.[/quote]
بە ڕاپۆڕتی پێگەی ھەواڵنێری پیرانشار ڕووداو لە کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹۸ بەرانبەر بە ۲۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۹ ژینگەپارێزان و خەڵک زبڵ و پاشماوەکانی دەورووبەری دەریاچەکەیان کۆ کردەوە و کەمئەندامێکی خەڵکی مەریوان کە بەهاوکاریی هاوژینەکەی، هەفتەیێکە زبڵ و پاشماوەکانی نێو دەریاچەکە کۆ دەکاتەوە، بە مەلەکردن ئەم سەر و ئەو سەری دەریاچەکەی بڕی.
سەلاح سەعیدپوور کە بەهۆی تەقینەوەی مین هەردوو دەست و چاوی لەدەستداوە و پلەی یەکەمی راکردن و مەلەوانی کەمئەندامانی ئێرانی هەیە، دەڵێت، زرێبار وەک جاران نەماوە و ئاگایان لێی نەبێ، تەواو لەنێو دەچێت
کەمپەینی هاواری زرێبار لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ژینگەیە
کەمپەینی هاواری زرێبار لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ژینگە دامەزراوە کە پێشتر دوو ئەندامی چیای سەوزی مەریوان لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەدا لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان گیانیان لە دەست دا و خەڵکی شارەکە پێیان دەڵێن شەهیدانی ژینگە.
جێگای ئاماژەیە کە چەند چالاکی و کەمپین بەم شێوەیە لە لایەن ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچە و پەرەپێدانی فەرھەنگ و کولتووری ژینگەدۆستی و ژینگەپارێزی ئەنجام دراوە و کاریگەری باشی لێکەوتۆتەوە.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0