بتانگرین دەردەکرێن

حکومەتی بەریتانیا بە زمانی کوردی هۆشداری دەداتە کۆچبەرانی نایاسایی

لاپەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە و دەڵێت: «ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت.»

 حکومەتی بەریتانیا بە زمانی کوردی هۆشداری دەداتە کۆچبەرانی نایاسایی: بتانگرین دەردەکرێن

لاپەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە و دەڵێت: «ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت.»
 
وەزارەتی کۆچبەرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دەکات، «قاچاخچیەکان پێت دەڵێن کە کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت لێرە ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت. بەڵام ئەم قسەیە زۆر لە راستی دوورە.»
شایانی ئاماژەیە دوایین جار، ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی مارس، بەلەمێکی کۆچبەران بە ۶۹ سەرنشینەوە کە نزیکەی ۲۰ کۆچبەری کوردیشی تێدا بوو، لە نۆکەندی ئینگلیز بێسەروشوێن بوو. دواتر پۆلیسی فەڕانسا ڕزگاری کردن و بۆ فەڕانسا گەڕاندنیانەوە.
لە ساڵی ۲۰۲۴ی زایینی، ۳۶ هەزار و ۸۱۶ کۆچبەر بە نایاسایی ڕێگەکەیان بڕیوە. بەگوێرەی حکومەتی بەریتانیا، زۆرترین کۆچبەر لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی ڕوویان لەو وڵاتە کردووە. بەجۆرێک ۴۵ هەزار و ۷۵۵ کەس ڕوویان لەو وڵاتە کردووە.