بانگەوازێک بۆ کوردانی دڵسۆز و مرۆڤ دۆست سەبارەت بە ناساندنی چالاکێکانی نەخۆشخانەی ئومێدی ورمێ (بەشی یەکەم)

  ئازیزان و دۆستانی خێرخواز، مێدیاکاران، چالاکانی سۆشیال مێدیا، روژنامەوانان، دام و دەسگا خێرخوازەکان و کوردانی بەشەرەف و دڵسۆزی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، سڵاوتان لێبێ هەروەک ئاگادارن بەداخێکی گرانەوە پاریزگای ئێمە و کوردستان بەگشتی کەوتۆتە نێو پێنج پارێزگای زیاتر گیروودە بە شێرپەنجە (سەرەتان) بیمارستانی خێرخۆازی ئومێدی ورمێ تەنیا بنکەی خێرخۆازی رۆژئاوای وڵاتە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ […]

 

ئازیزان و دۆستانی خێرخواز، مێدیاکاران، چالاکانی سۆشیال مێدیا، روژنامەوانان، دام و دەسگا خێرخوازەکان و کوردانی بەشەرەف و دڵسۆزی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، سڵاوتان لێبێ

هەروەک ئاگادارن بەداخێکی گرانەوە پاریزگای ئێمە و کوردستان بەگشتی کەوتۆتە نێو پێنج پارێزگای زیاتر گیروودە بە شێرپەنجە (سەرەتان)
بیمارستانی خێرخۆازی ئومێدی ورمێ تەنیا بنکەی خێرخۆازی رۆژئاوای وڵاتە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ شێرپەنجە، بەڵام بەداخەوە کەمتر ناسراوە و لە لایەن خێرخوازانەوە ئاوڕی پێویستی لێنەدراوەتەوە.

بە ٢ کوورتە فیلم تێکۆشاوین ئەم نەخۆشخانە تایبەتە بە دڵسۆزانی تاراوگە و نێوخۆێ وڵات بناسینین. هیوادارین تا کۆتایی بابەتەکە بینەرمان بن.

زیاتر بڵاو کردنەوەی ئەم ٢ کورتە فیلمە خزمەتێکی گەورەیە بە خەڵکی خۆمان و مرۆڤایەتی، تکایە یارمەتیمان بدەن. بەهیوای سڵامەتی خۆتان و ئازیزانتان.