کورتە باسێک بە بۆنەی ڕۆژی جهانی کەم ئەندامان.

کورتە باسێک بە بۆنەی ڕۆژی جهانی کەم ئەندامان. نووسەر: س.ر- کەم ئەندام- بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ بە ناوی ئەو خوایەی کە دەفەرمووی ( أَلَا یَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِیفُ الْخَبِیرُ ) ئایا خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه‌و بۆچی دروستی کردووە له‌کاتێکدا ئەو خوایه زۆر بە لوتفو زۆر ئاگایە بەو ئینسانە کەمئەندامەی که […]

کورتە باسێک بە بۆنەی ڕۆژی جهانی کەم ئەندامان.

نووسەر: س.ر- کەم ئەندام-

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ بە ناوی ئەو خوایەی کە دەفەرمووی
( أَلَا یَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِیفُ الْخَبِیرُ )
ئایا خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه‌و بۆچی دروستی کردووە له‌کاتێکدا ئەو خوایه زۆر بە لوتفو زۆر ئاگایە بەو ئینسانە کەمئەندامەی که دروستی کردووە …

۱۲ی ئازەز . ۳ی دسامبر . رۆژی جیهانی کەمئەندام …

من وەکوو کچیکی کەمئەندام بە ئەرکی خۆم زانی چەن شتیک باس بکەم لەبارەی کەمئەندامی …

یەکەم إِنْ شَاءَ اللّٰه باسی ئەو کەسانە دەکەم کە له کۆمەلگا کەسیکی کەمئەندام دەبینن …

دوهەم حوکمەت پێویستە چۆن بێ …

سێەم ئەو کەسانەی کەمئەندامن …

چوارەم ئەو کەسانەی لە مالیدا کەسیکی کەمئەندامیکیان هەیە …

یەکەم تۆی بەزیز کەسیکی کەمئەندام دەبینی لە پارک یان بیمارستان یان مزگەوت یان لە هەر شوینیک چاو لە روالەتو زاهیری ئینسانەکان مەکە چونکه ناخ گرینه️ پێغەمبەر️ ﷺ دەفرمووی (  إنَّ الله لا ینظر إلى صورکم، ولا إلى أموالکم، ولکن ینظر إلى قلوبکم وأعمالکم) خوا چاو لە جەستەو مالو سەروەتوسامانتان ناکا بەلکو چاو له دلو کردەوەکانتان دەکا زۆر کەس هەیە بە زاهیر کەمئەندامە بەلام دڵکی پڕ له ئیمانی هەیە دڵیکی پڕ لە قەناحەتو سەبر دڵیک پڕ لە جوانی پڕ لە میهرەبانی بەلام زۆر کەس جەستەی ساغو سەلیمە بەلام دڵی پڕ بوغزوکینه پڕ لە حەسودی پڕ له گوناەو تاوان پڕ له شتی خراپ ( وأعمالکم ) و کردەوەش زۆر گرینگه زۆر کەس هەیە کەمئەندامە بەلام کارو کردەوەی هەیە خزمەتی ئیسلامو موسڵمان دەکا خزمەتی کۆمەلگا دەکا بەلام زۆر کەس هەیە ساغو سەلیمه ئەوه پیر بووە هیشتا هیچ خزمەتیکی نەکردووە . تۆی بەریز کە کەسیکی کەمئەندام دەبینی پێویستە بە جوانترین شێوه هاوکاری بکەی و دڵی خۆش بکەی چونکه️️ پێغەمبەر علیه صلاه والسلام فەرمووی ( المؤمِنُ الذی یُخالِطُ الناسِ و یَصبِرُ على أذاهُمْ ، أفضلُ من المؤمِنِ الَّذی لا یُخالِطُ النَّاسَ و لا یَصبرُ على أذاهُمْ ) واتە ئەو موسڵمانەی کە تیکەلی خەلکی دەبێ و خزمەت بە خەلکی دەکا و سەبر دەگرێت لەسەر نارەحەتیەکانیان زۆۆۆۆر لەو موسلمانە باشترە کە تیکەلی خەلکی نابێ و سەبر ناگرێت لەسەر کیشەکانیان . خوای گەورە ئیمەی بە کەمئەندامی دروست کردووە زۆر بە ئاسانیش دەتوانێ کەسه ساغەکانیش خراپتر لە ئێمه بکا خوای گەورە دەفەرمووی( یَا أَیُّهَا النَّاسُ أَنتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ ) هەموو ئینسانەکان فەقیر و هەژارن دەبەرابەر خوای گەورە دا چەندها کەسمان دیتوە ساغو سەلامەت بوو بەلام بەهۆی رووداویک له ماوەی یەک دەقه دا نەخۆش کەوت چەند ســــــــاله لە ناو جیگا دا کەوتووە . لە ناو کۆمەلگا ئەگەر کەسیکی کەمئەندام دەبینن پولی وێ دەدەن ئەزیزم ئەو کارەی تۆ ئیشتیبایه هەلەیە تۆ مادام دەتهەوێ خیرو سەدەقه بکەی بچۆ پولەکەت لە موئەسەسەی دانێ مەرج نییە هەرکەس کەمئەندام بوو لە رووی مادیش فەقیر بێ زۆر کەس هەیە کەمئەندامەو وەزعی مادی باشه و ئەگەر وەزعی مادیشی باش نەبێ پێ خۆش نێیه لە وەسەتی خیابان پولی لە تۆ وەگرێ بۆیە بچۆ لە ڕێگای موئەسەسەکان هاوکاریان بکە و جاری وایە دوو قسەی خۆش لەگەڵ کەسی کەمئەندام بکەی له هەزار خیرو سەدەقەی باشترە خوای خوای دەفەرمووی ( قَوْلٌ مَّعْرُوفٌ وَمَغْفِرَهٌ خَیْرٌ مِّن صَدَقَهٍ یَتْبَعُهَا أَذًى ۗ وَاللَّهُ غَنِیٌّ حَلِیمٌ )
قسه‌ی خۆشو جوان زۆر چاکتره له به‌خشینێک که دلی بەرامبەر ناڕەحەت بکا . هەلەیەکی دیکە کە لە کۆمەلگا هەیە لە شوینیک کەسێک کەمئەندام دەبینن دەلێن خوایه زۆرشکور ئەزیزم ئەو کارەشت هەلەیە راستە دەبێ شکوری خوای بکەی کە ئەتۆ کەمئەندام نی وەلی لە پیش چاوی ئەو کەسە نابێ وابلیی ئەگەر چوویەوە مالی هێندە شکور خوای بکە تا ماندوو دەبی . هەلەیەکی دیکە له ناو کۆمەلگا کەسێکی کەمئەندام دەبینن زۆر پرسیارانی لی دەکەن یان قسەی ناخۆشی پێ دەلێن ️ پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووی ( فَلْیقُلْ خَیرًا أَوْ لِیصْمُتْ ) یان قسەی چاک بکه قسەی خۆش بکە قسەی هیوا بەخش بکە یان بێ دەنگ بە . ئەگەر کەسیکی کەمئەندام دەبینن دوعای بۆ دەکەن دەلێن خوا شیفات بدا ئەوەش هەلەیە بەو کارەت وەبیری دینیەوە کە کەمبودی هەیه وەبیری دینیەوه کەمئەندامە بۆیە لە ناو دلی خۆت دا دوعای خیری بۆ بکە . و لە ناو کۆمەلگا دا بەداخەوە زۆر بەداخەوە مامۆستاکانی ئاینی ئەسڵەن گرینگی نادەن به کەسی کەمئەندام ئەحر زۆر زۆر خۆشه کەسیک سەردانت بکا و دوو قسەی خۆشت لەگەڵ بکا و پاداشتی قیامەتت وەبیر بینێتەوە و بۆت باسی سەبرگرتن بکاو پێت بلێ ئەتۆ بەهۆی ئەو وەزعەتەوە دەرەجەو پلەت لە بەهەشتی زۆر بەرزه وەلی بەداخەوە لە پیرانشار مامۆستاکانی ئاینی ئەسڵەن سەردانی کەسه موبتەلاکان ناکەن خوای گەورە لە فەرموودەی قودسی دا دەفەرمووی ( إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ یَقُولُ یَوْمَ

الْقِیَامَهِ : یَا ابْنَ آدَمَ مَرِضْتُ فَلَمْ تَعُدْنِی. قَالَ : یَا رَبِّ، کَیْفَ أَعُودُکَ وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالَمِینَ قَالَ : أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ عَبْدِی فُلَانًا مَرِضَ فَلَمْ تَعُدْهُ ) خوای میهرەبان ئەوەندەی ئەو کەمئەندامانە خۆش دەوێت حەتا خۆی له شوینی ئەوان دادەنێ لە قیامەت گلەیی لەو کەسانە دەکا کە سەردانی نەخۆشەکان ناکەن بەخوا ئێستا ئەمن بۆم ناکرێ دەنا والله لەجیاتی مامۆستاکان سەردانی هەموو ئەو ئەزیزانەم دەکرد کە خوا ئیمتیحانی کردوونە دل خۆشی هەمووانم دەداوە بەلام بەداخەوە ناتوانم بچم .. بێ ئینسافیش نەکەین له ناو کۆمەڵگا دا کەسانیکیش هەنه بەراستی خزمەت به کەسانی کەمئەندام دەکەن پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووی (  أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللَّهِ أَنْفَعَهُمْ لِلنَّاسِ، وَأَحَبُّ الْأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ سُرُورٍ تُدْخِلُهُ عَلَى مُسْلِمٍ ) خۆشەویست ترین ئینسان ئەو ئینسانەیه کە سوودی هەیە بوو خەلکی و خۆشەویست ترین کار ئەو کارەیە کە دڵی موسوڵمانان و دڵی خەلک خۆشحاڵ بکا

دوهەم پێویستە حوکمەت بە باشترین شێوە خزمەت بە کەمئەندام بکا چونکە️ پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووی ( إنما ینصر الله هذه الأمه بضعیفها بدعوتهم ) سەرکەوتی هەموو ئومەت و سەرکەوتی هەموو کەس بە دوعای کەمئەندامەکانە بۆیە پێویستە خزمەت بکرێین بەلام بەداخەوە زۆریش بەداخەوە بەداخەوە لە وەڵاتی ئێمه هیچ شتیک وەکوو پێویست نیه ئەسلەںْ خزمەت گوزاری نەکراوە . ئیستا ئەمن هەر کەس لەگەڵم دادەنیشی پێم دەلێن ئەتۆ له دانیشگات خویندووه دەلێم ناوالله هەر مەدرەسەشم نەدیتووە دەڵێن
مَاشَاءَ اللّٰه ئەدی بۆ وا زیرەکی دەلێم ئەوە ئەوە فەزلی خوایە پێ عطا کردووم جا مەبەستم ئەوەیە ئەمن ئەگەر چووبامە مەدرەسەی چەنده لەپیش تر دەبووم بەلام بەداخەوە حوکمەتی ئێمە هیچ گرینگۍمان پێ نادات له هیچ روویەکەوه خزمەتمان ناکات . کوردەواری خۆمان ناویکی جوانیان بۆ داناوین پێمان دەلین خاوەن پێداویستی تایبەت یانی ئێمە لە رووی جەستەییەوە ناتوانین وەکوو کەسێکی عادی بین دەبێ شتی تایبەت مان هەبێ ، ئەنواع کلاسو شتی تایبەت . مەدرەسەی تایبەت ولا نەک تەنها مەدرەسە دەبوو ئیستا له پیرانشار دانیشگای تایبەت بە کەمئەندامەکان هەبا بەلام دووبارە بەداخەوە بۆ ئەو حوکمەتە و بەداخەوە بۆ بەرپرسو مسئولین لە قیامەت دا پێیان دەلێںْ ( وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَ ) بەخوا دونیا چەن سالیکه زۆر زوو تەواو دەبێ وەلی قیامەتیکی زۆر سەختمان لەپیشه بۆیه داواکارم حکومەت و بەرپرسەکان کەمیک پیداچوونەوە بۆخۆیان بکەن . ئەمن پێموایە ئەگەر حوکوومەت و گۆمەلگا و خانەوادەکانمان هاوکاریمان بکەن ئێمەی کەمئەندامیش دەتوانین وەکوو کەسیکی عادی زیندەگی بکەین جیاوازیەکی کەممان هەیە لەگەڵ کەسیکی ساغ بەلام لەگەڵ ئەوەش دا ئەگەر هیچ کەس هاوکاریمان نەکات ئەگەر لە ناخۆش ترین شەرایەتو بارودۆخ دابین بۆخۆمان پشت بە خوای گەورە ببەستین خوای میهرەبان بۆ ئێمه کافیەو بەسه ( إِن یَنصُرْکُمُ اللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَکُمْ وَإِن یَخْذُلْکُمْ فَمَن ذَا الَّذِی یَنصُرُکُم مِّن بَعْدِهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْیَتَوَکَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) ئەگەر خوا هاوکارمان بێ ئەگەر خوا لەگەڵمان بێ ئەگەر خوا هیواو ئاواتەکانمان بۆ بەدێ بهێنێت ئیدی پێویستمان بە هیچ کەس نیه …

سێیەم ئەو کەسانەی کەمئەندامن پێویستە چەن شتیک بزانن …

۱ رازی بوون بەو قەدەرەی خوا بۆی داناوین چونکە ئەگەر رازی بووی ئاسانتر قبوولی وەزعەکەت بۆ دەکرێ و دلت ئارام دەبێەوە …

۲ بێ هیوا نەبوون و هەمیشە بە ئومێدەوە بژین چونکە ئێمە️ اللّٰەیەکمان هەیە الخبیرە واتا ئاگای لە ناخی دڵمان هەیە خوایەکمان هەیە دەفەرمووی ( أَنَّ اللَّهَ یَحُولُ بَیْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ ) خوای میهرەبان بە یەک ثانیەی دەتوانێت ئاواتەکانی دلمان بەدێ بهینیت …

۳ هەمیشە گەشبین بین هەمیشە ئەفکاری موسبەت لە نیو زیهنی خۆمان دابنیین هەمیشە فکری لە ئایندەیکی خۆش بکەینەوە️ خوای گەورە دەفەرمووی ( أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِی بِی ) ئینسان چۆن فکر بکاتەوە ئەوەی بۆ دیتە پیش ئەگەر بلیی دونیا ناخۆشەو معلولیتی شدیدم هەیەو ناڕەحەتمو نازانم چیو بەخوا ئەو جۆرە هەر ناڕەحەت تر دەبین وەلی ئەگەر بلیی هیچ نیه دونیا هەروا نابی إِنْ شَاءَ اللّٰه معلولیتەکەم خفیف دەبی إِنْ شَاءَ اللّٰه وەزعم باشتر دەبێ إِنْ شَاءَ اللّٰه رۆژیک منیش به هەموو ئاواتەکانم دەگەم ئەگەر ئاوا فکر بکەینەوە بەخوا بە هەموو ئاواتەکان دەگەین . ئەمن نالێم فەقەت فکر لە ئایندەی خۆش بکەنەوە چونکە فکر کردنەوه بەتەنێ کافی نیەو بەس نیه ئەمن دەلێم هدف و ئامانجی جوانو گەورەمان هەبن و هەول بدەین بۆ بەدەست هێنانیان و لە پێناویان ماندوو بیین تا بەدەستیان دەهێنین …

۴ سەبرو ئارامگرتن زۆر گرینگە کەسیکی کەمئەندام سەبری هەبێ لەسەر ئەو کەمئەندامیەی بۆخۆم کەمئەندامم دەزانم چەندە سەختە ئارامگرتن وەلی با بەسەرهاتی خۆم باس بکەم سالی ۹۵ بوو ئەوکات ئەمن وەزعم زۆر ناخۆش بوو هەمیشە ناڕەحەت بووم دەمکوت خوا بۆ ئەوای دروست کردووم بۆچی هەر ئەمن کەمئەندامم خولاسە وەزعم ناخۆش بوو رۆژیکی یەکێک له بانگخوازەکانی ئیراقێ سەردانی کردم ۵ دەقە قسەی بۆ کردم باسی سەبرگرتن منیش لە ناو دلی خۆم دا تەسمیم گرت کوتم إِنْ شَاءَ اللّٰه ئەمن دەبمه کچیکی سابر واللەهی دوای چەن مانگیک خویندەواریم پەیدا بوو بەبێ ئەوەی بچمە مەدرەسەی الحمدلله فێری نووسین بووم بۆیه ئەی ئەوانەی معلولن ئەی ئەوانەی کەمئەندامن ئەی ئەوانەی خوا ئیمتحانی کردوون لە ناخی دلەوە تەسمیم بگرن کە سەبرتان هەبێ واللەهی خوا شتیکتان پێ دەبەخشێ کە جوبرانی معلولیەتەکەتان بۆ دەکاتەوە . بەلام سەبریکی جوان ( فَصَبۡرࣱ جَمِیلࣱۖ ) ئارامگرتنیکی جوان نابێ ناڕەحەتی خۆت بە خەلکی دەربری . نابێ ببیه سەربار بۆ خانەوادەت . دەبێ خانەوادەت ئیفتیخارت پێوە بکەن . دەبێ هەموو خەلک شانازیت پێوە بکا . دەبێ ئیسلام شانازیت پێوە بکا . دەبێ ببیە شاگولی ئیسلام . دەبێ ببیه رەحمەت بۆ هەموو خەلکی . دەبێ لە قیامەت ئەگەر️ پێغەمبەر️ ﷺ چاوی بە تۆ کەوت بتناسیتەوە و بفەرمووی ئەوە ئومەتی منە که هێندە بە سەبر بوو و️ پێغەمبەرگیان شانازیت پێوە بکا …

۵ ئەسلەن بە معلولیت ناڕەحەت مەبن چونکە لە دونیا کەس بێ موشکل نیه هەر کەسە به جۆریک ئیمتحان کراوە هەر کەسە ناڕەحەتیەکی هەیە بۆیه معلولیت پیتان شتیکی عادی بێ ئیستا ئەمن ئەسلەن ناڕەحەت نیمە کە خوای گەورە ئەوای دروست کردوومە نەک هەر ناڕەحەت نیمە پێشم خۆشه که ئەوامە بەخاتری چەن شتیک پیم خوشە کەمئەندامم . پیم خۆشە کەمئەندامم چونکە خوا ئەگەر کەسێکی خۆش بویی ئیمتحانی دەکا ( إن الله إذا أحب عبدًا ابتلاه ) . پیم خۆشە معلولیەتم هەیە چونکە کەسیک بە ڕێگای️ پێغەمبەر️ ﷺ دا بروات زۆر تووشی ناخۆشیان دەبێ ( أشدُّ بلاءً الأنبیاءُ ثمَّ الأمثلُ فالأمثَلُ ) . پێم خۆشه کە معلولم چونکە إِنْ شَاءَ اللّٰه دەبمە کەسیک کە دیفاع لە حەقی معلولین دەکەم . پێم خۆشه کەمئەندامم چونکە تا کەسانیک لەمنەوە فیری سەبرو ئارام گرتن بن . پێم خۆشه کەمئەندامم تا کەسانیک لەمنەوە فیری ئۆمیدواری بن فیری گەشبینی بن ئەمن بەو وەزعەوە هەمیشە لێو بەپیکەنینو گەشبینم . بەخوای سویند بە️ اللّٰەی لە ناخی دلەوە پێم خۆشە کەمئەندامم چونکە ئیحساس دەکەم بەرپرسیاریم کەمتره بەرامبەر بە ئیسلامو کۆمەلگا ئەگەر ساغ بام دەبوو زۆرم خزمەت بە ئیسلامو گۆمەلگا کردبا بەلام ئێستا کە کەمئەندامم هیچم لە دەست نایه بەلام ئەوانەی خوا جسمیکی ساغی پێ بەخشیون بەراستی دەبێ خزمەت بکەن …

۶ ئەی ئەو کەسانەی کەمئەندامن دەست بە دوعاوه بگرن پێغەمبەرگیان️️ ﷺ دەفەرمووی ( لا یوردُّالقدرَ إلّا الدُّعاءُ ) هیچ شتیک قەدەری خوا رەد ناکاتەوە ئیلا دوعا نەبێ دوعا هینده مهمە خوای میهرەبان حازرە بەخاتری دوعای ئیمە چارەنووسمان بگۆرێت بە دوعا کردن دەتوانین معلولیتەکەمان خفیف بکەین . ئێستا ئەمن بە دوعا توانیم بۆخۆم سەوادو خویندەواری فێر بم بەبێ ئەوەی بچمه مەدرەسەی . بە دوعا توانیم بۆخۆم بەتەنێ بەبێ ئەوەی هیچ کەس یەک ئایەتی پێ کوتبم توانیم ۱۶جوزئی قورئان لەبەر بکەم هەروەختیک حیفزی قورئانەکەم ماندوو هیلاکم دەکا دەستەکانم بۆ لای پەروەردگارم بەرز دەکەمەوە دەلێم خوایەگیان لەبەر کردنی قورئانەکەم بۆ ئاسان بکە یەکسەر خوای گەورە بۆم ئاسان دەکا بۆیە دوعا زۆۆۆۆر گرینگە پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووی
{ ادْعُوا اللَّهَ وَأَنْتُمْ مُوقِنُونَ بِالإِجَابَهِ }️ داوا له خوا بکەن و صد درصد دلنیابن خوا جوابتان دەداتەوە بەلام ئەگەر خیری تێدا بێ ئەگەر خێری تێدا نەبێ جوابتان ناداتەوه و شتیکی چاک ترت پێ دەبەخشێت …

۷ یەکێکی دێ لەو شتانەی کە دڵی کەمئەندام خۆش دەکا . لەبەر کردنی قورئانه که دەستت بە لەبەر کردنی قورئان کرد هەموو ژیانت دەگۆریت . ناڕەحەتیەکان لەسەر دڵت سووک دەبن . چارەسەر بۆ کیشەکانت دەبینیەوە . دڵت پڕ پڕ دەبێ لە خۆشیو ئارامی . خەونەکانت دەبنە راستی . ئاواتە دوورەکان نیزیک دەبنەوه . ئاواتە مەحالەکان بۆخۆیان دێنە بەر دەسنت . ئەگەر دادەنیشی له خزمەت قورئان حیفزی دەکەی یان پێداچوونەوەی دەکەی ئیحساسیکی زۆۆۆر حۆشت هەیە ئەسلەن هەر لەبیرت نامینێ معلولیتت هەیە . ئەگەر لە خزمەت قورئان دادەنیشی وا هەست دەکەی لە ئاسمان نوور دەبارێ وا هەست دەکەی بارانی نوورەو لە ژیری پیاسه دەکەی وا هەست دەکەی لەو دونیایە هیچ کەس بە ئەندازەی تۆ خۆشبەت نێیه ئیحساسیکی زۆر خۆشه مەگەر کەسێک بۆخۆی قورئانی لەبەر بێ دەنا هیچ کەس نازانێ ژیان لەگەڵ قورئان چەندە خۆشە …

و ئەو کەسانەی لە مالێ دا کەسیکی کەمئەندامیان هەیە پێویستە زۆر لەگەڵی بەسەبر بن دڵی راگرن ریزی بگرن پیداویستیەکانی بە ئەندازەی توانا بۆ بەدێ بهینن ️چونکە کەسیک جەستەی نەخۆشە دڵی نەخۆشترە دڵی برینداره زگی بەخۆی دەسوتێ بەتایبەت ئافرەت ئەگەر کەمئەندام بێ زۆرتر پێویستی بە بازە پێویستی بە سۆزه پێویستی بەوەی هەیە کەسیک خۆشەویستی بۆ دەربڕێ بەتایبەت لەو کاتانە دا که نەخۆشە یان خەمیکی هەیە پێویستە براکانی ئاگایان لێبێ پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووی هەر کەسیک دوو کچ یان دوو خۆشکی هەبن و بە جوانترین شێوە بەخیویان بکا و خزمەتیان بکا تا گەورە دەبن دوایه بە میردی بدات ئەوە خزمەت کردنی ئەو ئافرەتانە دەبێتە هۆکار بۆ چوونه بەهەشت جا ئەگەر ئەو کچه کەمئەندام بێ هەزار جار خیرتره و چاکترە و پێویست ترە کە چاکەی لەگەڵ بکەی بەلام بەداخەوە برای وا هەیە دایکو بابی پیرو خۆشکی کەمئەندامی هەیەو براش هاتووچووی ماله بابی ناکا برای واش هەیە ۱۵ ساله ژنی هیناوە یەک جار خۆشکی کەمئەندامی لەگەڵ خۆی نەبردۆته دەرێ یەک جار دڵی خۆشکی خۆش نەکردووه خوای گەورە دەیتوانی هەموو ئینسانەکان بە ساغی دروست بکا بەلام (وَنَبْلُوکُم بِالشَّرِّ وَالْخَیْرِ فِتْنَهً ۖ وَإِلَیْنَا تُرْجَعُونَ ) بەلام خوا ئیمتیحانمان دەکا بۆ ئەوەی بزانێت کی ریز لە معلولین دەگرێ . بەخوا ئەگەر ۱۰۰ ملوینی بکەیە خیرو سەدەقە لەکن خوای بەئەندازەی ئەوەی خیر نیه کە چاکەیەک لەگەڵ کەسە نیزەکەکانی خۆت بکەی ( یَسْأَلُونَکَ مَاذَا یُنفِقُونَ قُلْ مَا أَنفَقْتُم مِّنْ خَیْرٍ فَلِلْوَالِدَیْنِ وَالْأَقْرَبِینَ . جا دوایه دەفەرمووی . وَالْیَتَامَىٰ وَالْمَسَاکِینِ وَابْنِ السَّبِیلِ ) ️بۆیە چاکە کردن لەگەڵ کەسە نیزیکەکانت پاداشتەکەی زۆر زیاتره لەوەی چاکە لەگەڵ کەسیکی بیگانە بکەی . پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووی ( هَلْ تُنْصَرُونَ وَتُرْزَقُونَ إِلاَّ بِضُعَفَائِکُمْ ) ئایا ئێوە سەردەکەون و رزقو رۆزیتان پێ دەدرێ ئەگەر بە هۆی ئەوانەوە نەبێ که پێویستە لەگەڵیان چاک بن و خزمەتیان بکەن واتە دوعای کەمئەندامەکان دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ئێوە . رۆژیک️ پێغەمبەر️ ﷺ زۆر مەشغوول بوو پرۆژەیەکی زۆر گەورەی لەبەر دەست بوو کە گەیاندنی ئیسلام بوو لەو کاتە دا پیاویکی نابینا هات پرسیاریکی لە️ پێغەمبەر️ ﷺ کرد️ پێغەمبەر️ش پێ ناخۆش بوو کە قسەکانی دەبرێت هیچیشی پێ نەکوت هیچ قسەی ناخۆشی پێ نەکوت فەقەت کەمیک دمووچاوی تێکنا پیاوەکە نابینا بوو نەیدیت کە دمووچاوی تێکنا هیچ هەستیشی پێ نەکرد بەلام خۆ خوای گەورە دەبینێ خوای گەورە وەجواب هات
( عَبَسَ وَتَوَلَّىٰ ) ( أَن جَاءَهُ الْأَعْمَىٰ ) گرینگ ترین کار گەیاندنی ئیسلامە و خۆشەویست ترین کەس️ پێغەمبەره️ ﷺ بەلام️ پێغەمبەریش و لە کاتی گەیاندنی ئیسلامۍش خوای گەورە قبووڵ ناکا که بێ ریزی بە کەسی کەمئەندام بکەی بۆیە هەمیشە بەروحم و سۆز بن برامبەر بە کەسی کەمئەندام ئەگەر ئێستا رۆژیک هەیە بەناوی رۆژی عصای سفید کە ۱۵ی اکتبر ه ئەوه لە ئیسلامدا هەموو رۆژیک رۆژی کەمئەندامەکانه هەموو رۆژیک رۆژی نابیناکانە هەموو رۆژیک️ پێغەمبەر️ ﷺ ئەگەر ئەو پیاوەی دەدیت دەیفەرموو سەلامی خوات لێبێ ئەی ئەو کەسەی خوا لەسەر تۆ وەجواب هات و لەسەر تۆ رخنەی لە️ پێغەمبەرەکەی گرت️ ﷺ . بۆیه هەموو ئەو کەسانەی که دڵی کەسیکی کەمئەندامیان ناڕەحەت کردووە یان ئەزیەتیان داون بە زووترین کات بچوون توبە بکەن و داوای لیبوردن لەو کەسە کەمئەندامە بکەن و خزمەتیان بکەن تا خوای گەورە وەجواب نەهاتووە چونکە خوا لە️ پێغەمبەر️ی قبوول نەکرد تا لە تۆ قبوول بکا . لە کۆتایی قسەکانم دا دوو بەسەرتاتتان بۆ باس دەکەم که هەر لەو پیرانشارەی خۆمان دا روویان داوه پیاویک دوو کوری هەبوون کوریکی ساغ و کوریکی معلولیتی شدیدی هەبوو رۆژیک کوره معلولەکەی لەسەر فەرشی خۆی تەڕ کرد فەرشی پیس کرد بابی دیتی کە کورەکەی مالی پیس کردووه زۆری ناشکوری پێ کرد بەسەری دا قیژاند کوتی خوایه ئەو بەلایه چیە داوتە بە من خوایە بیبەوە خولاسه زۆری ناشکوری پێ کرد هەر ئەو رۆژەی کە ئەوا ناشکوری کرد کورە ساغەکەی بەربووە دەستی شکا چەند سالیک گوزەرا کورە کەمئەندامەکە مرد گەرایەوە بۆ باوەشی پەروەردگاری بەسۆز کورە ساغەکە ژنی هێنا ژنەکە ئیجازەی نەدەدا ئەو کوره هاتووچووی مالە بابی بکا ( إِنَّ اللَّهَ یُدَافِعُ عَنِ الَّذِینَ آمَنُوا ) خوا دیفاع دەکا لە ئیماندار ئەویش کەسێک کەمئەندام بێ خوا چۆن دیفاعی لی ناکا بۆیە قەت قەت نەکەن ناشکوری بە مندالی کەمئەندام بکەن . ئەی ئەو دایکو بابانەی کە خوا تاقیکردوونەوە زۆر بەسەبر بن گرینگی بە مندالە کەمئەندامەکەتان بدەن بزانن دڵی بەچی خۆشه بزانن عەلاقەی بەچیە کار لەسەر ئەو شتە بکەن کە ئەو عەلاقەی پێیه لەگەڵی بەسۆزو میهرەبان بن بەخوا کەسی وا دەناسم مندالی ساغی هەیه بەلام ئەوەندە ناسالحە دایکو بابی دەلێن خۆزگە نەبا بەلام کەسی وا هەیە منداڵی کەمئەندامی هەیە بەلام

ئەوەندە سالحە بۆ دایکو بابی بۆتە سەربلیندی
. بەسەرهاتی دووهەم کچیکی کەمئەندام براژنیکی هەبوو زۆر ناجسن بوو خۆی پێ زۆر بوو خۆشکەمیردەکەی ناڕەحەت دەکرد چەند سالیک گوزەرا ئەو براژنە شکستیکی مادی زۆری کرد وای لی هات ئەو کچە کەمئەندامە کەمیکی زیر هەبوو براژنه داوای لی کرد زیرەکەتم ویده ئەو کچه ئەوەندە میهرەبان بوو بازنەی لە دەستی خۆی دەرهینان ویدا ۶ سالان بە ماله برای قەرزدار بوو بۆیه قەت قەت نەکەن خۆتان پێ لە خەلکی زۆرتر بێ چونکه نازانین له ئاینده دا چن بەسەر دێت.