کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی رێککەوتن

بە نێوەندگیری کۆماری گەلی چین ،کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی رێککەوتن و بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵاتەکە کۆببنەوە. میدیا فەرمییەکانی ئێران و سعودییەئاماژەیان بەوەشکرد:” لە داهاتوویەکی نزیکدا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سەعودییە کۆدەبنەوە و سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەکەشیان بابەتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان دەبێت لە هەردوو وڵات”. حەوت ساڵ پێش […]

بە نێوەندگیری کۆماری گەلی چین ،کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی رێککەوتن و بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵاتەکە کۆببنەوە.

میدیا فەرمییەکانی ئێران و سعودییەئاماژەیان بەوەشکرد:” لە داهاتوویەکی نزیکدا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سەعودییە کۆدەبنەوە و سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەکەشیان
بابەتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان دەبێت لە هەردوو وڵات”.

حەوت ساڵ پێش ئێستا لە سێدارەدانی ئەبونەمر لەلایەن سەعودییەوە کە کەسایەتییەکی دیاری شیعە مەزهەب بوو، لە ئێران ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی
وڵاتەکە دەستپێکرد.

دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەرباڵیۆزخانەی سعودییە لە تاران و ئەمەش ریازی نیگەران کرد، بەوهۆیەشەوە سەرجەم
پەیوەندییەکانی  نێوان ئەو دوو  وڵاتە راگیران.