بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا هه‌ژار بە بۆنەی شێواندنی پەیکەرەی ئەم کەسایەتییە ناودارە پیامێکیان بڵاو کرده‌وه

ده‌قی په‌یامه‌که به‌و شێوه‌یه: بە ناوی خوای دلۆڤان سڵاو و ڕێز خزمەت خەڵکی خۆشەویستی مەهاباد بەداخەوە هەواڵی ئاگردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دڵی خەڵکی خۆشەویستمانی هەژاند و بوو بە مایەی ناڕەحەتی و سەرسوڕمانمان. ئێمەش وەک بنەماڵەی ئەو کەسایەتیە ئەم کارە ناشیرین و قیزەونە کە بێ حورمەتیە بە گەورەکانی وڵاتەکەمان، بە توندی مەحکوم و ڕەت دەکەینەوە و […]

ده‌قی په‌یامه‌که به‌و شێوه‌یه:

بە ناوی خوای دلۆڤان
سڵاو و ڕێز خزمەت خەڵکی خۆشەویستی مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی ئاگردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دڵی خەڵکی خۆشەویستمانی هەژاند و بوو بە مایەی ناڕەحەتی و سەرسوڕمانمان.
ئێمەش وەک بنەماڵەی ئەو کەسایەتیە ئەم کارە ناشیرین و قیزەونە کە بێ حورمەتیە بە گەورەکانی وڵاتەکەمان، بە توندی مەحکوم و ڕەت دەکەینەوە
و داوا لە بەرپرسان و کاربەدەستان دەکەین بە زووترین کات ئەو کەسانە بدۆزنەوە و بە پێی یاسا لەگەڵیان بجوڵینەوە.
مامۆستا هەژار و بیر و باوەڕ و بەرهەمەکانی زۆر گەورەترن لەوەی کە بە ئاگردانی پەیکەری بتوانن لە ناو دڵی خەڵک بیستڕنەوە و ناوی ئەم کەسایەتیانە لە دڵی مێژو و خەڵک تا دنیا هەبێ چەقیوە و  دیتمان کە ئەم کاره بە پێچەوانە بوو بە هۆی ئەوە کە هەستی پاکی خەڵک زیاتر  بەرز بێتەوە.پەیکەری مامۆستا هەژار تەنیا سمبۆلی شاری مەهاباد نیە و سمبۆلی فەرهەنگ و زانستی نەتەوەی کوردە و بێ حورمەتی بەم کاسایەتیه و پەیکەری دیارە بێ حورمەتی بە تەواوی خەڵکی کورده.
دەستخۆشی لە ئازیزانی ئاگرکوژێنەوە و شارەداری مەهاباد دەکەین کە بە زووترین کات ئاگرەکەیان کوژاندەوە و خەریکی خاوێن کردنەوەی پەیکەری مامۆستا هەژارن.
هەروەها ڕێز و حورمەت و پێ زانین بۆ خەڵکی بە شەرەف و دڵسۆزی مەهاباد کە هەستی خۆیان لە ڕێگای تەلەفۆن و توڕە کۆمەڵایەتێکان دەربڕی.
لە کۆتایی دا داوامان لە خەڵکی خۆشەویستی مەهابادی سەربەرز هەیە کە پێش ڕوون بوونەوە و دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەم کارە بە ئیحساساتەوە کارێک نەکەن کە ببێتە مایەی نێوان ناخۆشی و چەند بەرایەتی و ناکۆکی.باشتر وایە چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی یاسا بین.
بە سپاسەوە.

بنەماڵەی مامۆستا هەژار