رۆژنامه‌یێکی بەریتانی: تورکیا چەکی فۆسفۆریی به‌کارهێناوه
[quote bgcolor=”#e0e0e0″ arrow=”yes”]رۆژنامه‌یێکی به‌ریتانی جه‌خت ده‌کاته‌وه که به‌ریتانیا به‌رهه‌می سه‌ربازی به تورکیا فرۆشتووه که هه‌ڵگری مادده‌ی فۆسفۆری سپین و ره‌تکردنه‌وه‌ی تورکیاش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به ناڕاست وه‌سف ده‌کات.[/quote] پیرانشار رووداو- رۆژنامه‌ی تایمزی بەریتانیا جه‌خت ده‌کاته‌وه که له‌م کاته‌دا به‌ریتانیا فرۆشتنی چه‌کی بۆ تورکیا راگرتووه به‌تایبه‌تیش له‌و جۆره چه‌کانه‌ی که له داگیرکارییه‌کانی ناوچه کوردییه‌کاندا له سووریا […]
[quote bgcolor=”#e0e0e0″ arrow=”yes”]رۆژنامه‌یێکی به‌ریتانی جه‌خت ده‌کاته‌وه که به‌ریتانیا به‌رهه‌می سه‌ربازی به تورکیا فرۆشتووه که هه‌ڵگری مادده‌ی فۆسفۆری سپین و ره‌تکردنه‌وه‌ی تورکیاش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به ناڕاست وه‌سف ده‌کات.[/quote]
پیرانشار رووداو- رۆژنامه‌ی تایمزی بەریتانیا جه‌خت ده‌کاته‌وه که له‌م کاته‌دا به‌ریتانیا فرۆشتنی چه‌کی بۆ تورکیا راگرتووه به‌تایبه‌تیش له‌و جۆره چه‌کانه‌ی که له داگیرکارییه‌کانی ناوچه کوردییه‌کاندا له سووریا به‌کاری هێناون.
دوابه‌دوای ده‌رکه‌وتنی به‌ڵگه‌کانیش له‌سه‌ر به‌کارهێنانی مادده‌ی کیمیاوی سوتێنه‌ر له‌دژی کوردانی سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه، ترسی زۆر دروست بووه له‌سه‌ر فرۆشتنی به‌رهه‌مه فۆسفۆرییهکانی به‌ریتانیا.
له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا حکوومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به‌ریتانیا زیاتر له ۷۰ مۆڵه‌تیان ده‌رکردووه که رێگه‌دراوه به هه‌نارده‌کردنی ئه‌وبه‌رهه‌مه سه‌ربازییانه بۆ تورکیا که مادده‌ی فۆسفۆری تێدابووه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، شاره‌زایه‌کی ده‌رکه‌وتووی به‌ریتانی له بواری مادده کیمیاوییه‌کان وتی: له‌شوێنی هێرشه کیمیاوییه‌کاندا بتوانرێت چه‌ند نموونه‌یێک وه‌ربگیرێت و شیکردنه‌وه‌ی بۆ بکرێت و بزانرێت له چ وڵاتێک ئه‌و به‌رهه‌مانه که هه‌ڵگری مادده‌ی فۆسفۆری سپین به‌رهه‌م هاتووه.
به‌پێی راپۆرته‌کانی پێشووی به‌ریتانیا بێت ئه‌و به‌رهه‌مه سه‌ربازییانه‌ی به‌ریتانیا به تورکیای فرۆشتووه بریتی بووه له بۆمبی دووکه‌ڵ و ته‌قه‌مه‌نی ئاگرین، به‌رهه‌می تری له‌وجۆره. فۆسفۆری سپیش مادده‌یێکی قه‌ده‌غه‌کراو نه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت به‌کارهێنانی به‌پێی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و که‌سانه‌شی هه‌فته‌ی رابردوو له باکووری سووریا به‌رکه‌وتوون و جه‌سته‌یان سووتاوه و که به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن له‌سه‌ربه‌کارهێنانی فۆسفۆر له لایه‌ن تورکیاوه. ستافی په‌یامنێرانی رۆژنامه‌که به‌چاوی خۆیان له‌نیوه‌شه‌وی ۱۶-۱۰-۲۰۱۹ گه‌نجێکیان بینیوه ته‌مه‌نی ۱۳ساڵانه و ناوی محه‌مه‌د به‌هۆی هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیاوه هه‌مووگیانی سووتابوو.
هه‌فته‌ی رابردوو پزیشکێک که له نه‌خۆشخانه‌یێکی مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌دا بووه له ته‌ل ته‌مرو چاره‌سه‌ری بۆ ۱۵ بریندار کردووه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه، که به‌رکه‌وتووه‌کان هه‌موو له‌شیان سووتاوه. رێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌که کیماوییهکانیش ئێستا سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن له‌سه‌ر به‌کاهێنانی چه‌کی سووتێنه‌ر له باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه.
فۆسفۆر وه‌ک توخمێکی سه‌ره‌کی له چه‌کی وه‌ک بۆمبی دووکه‌ڵ رووناکی سوپاکانی وڵاتانی ناتۆ به‌کارهێنانی بڵاوه. به‌پێی هاوپه‌یمانییه فره لایه‌نه‌کان به‌کارهێنانی مادده‌یێکی کیمیاوی له‌بۆمبی ده‌ستی و ته‌قه‌مه‌نی ئاسمانی و بۆمبی تۆپهاوێژ رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام به‌کارهێنانی فۆسفۆر له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سڤیل به‌پێی رێکه‌وتنه‌کانی جنێف و چه‌که کیمیاویه‌کان رێگه‌پێدراو نییه.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0