مه‌زڵووم کۆبانێ: له نێوان سازش و جینۆسایدی خه‌ڵکدا ژیانی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێرین
[quote bgcolor=”#ffffff” arrow=”yes”]فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک “هه‌سه‌ده” باس له چه‌ند پێشنیارێکی ڕووسیا و سووریا ده‌کات که به کوردی سووریا ڕاگه‌یێندراوه و ده‌ڵێت: “له نێوان سازش و جینۆسایدی خه‌ڵکدا، ژیانی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێرین”[/quote] مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده له بابه‌تێکدا نووسیوێتی: “ڕووسه‌کان و ده‌وڵه‌تی سووریا ژماره‌یێک پێشنیاریان کردووه که ده‌کرێت ژیانی ملیۆنه‌ها که‌سی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه […]
[quote bgcolor=”#ffffff” arrow=”yes”]فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک “هه‌سه‌ده” باس له چه‌ند پێشنیارێکی ڕووسیا و سووریا ده‌کات که به کوردی سووریا ڕاگه‌یێندراوه و ده‌ڵێت: “له نێوان سازش و جینۆسایدی خه‌ڵکدا، ژیانی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێرین”[/quote]
مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده له بابه‌تێکدا نووسیوێتی: “ڕووسه‌کان و ده‌وڵه‌تی سووریا ژماره‌یێک پێشنیاریان کردووه که ده‌کرێت ژیانی ملیۆنه‌ها که‌سی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه بپارێزن. ئێمه متمانه‌مان به به‌ڵێنه‌کانیان نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت زه‌حمه‌ته بزانیت که ده‌بێت متمانه به کێ بکه‌یت”.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: “ده‌زانین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان کار بکه‌ین ده‌بێت سازشی به‌ئازار بۆ مۆسکۆ و به‌شار ئه‌سه‌د بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان سازش و جینۆسایدی خه‌ڵکی خۆماندا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ژیانی خه‌ڵکی خۆمان هه‌ڵده‌بژێرین”.
مه‌زڵوم کۆبانێ ده‌شنووسێت: “ئه‌و هۆکاره‌ی وایکرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بین بریتییه له باوه‌ڕمان به دیموکراسی. ئێمه له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا تووڕه و بێئومێدین. خه‌ڵکه‌که‌مان هێرش ده‌کرێته سه‌ری و سه‌لامه‌تییان جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه. دوو پرسیار ده‌مێننه‌وه: چۆن بتوانین به باشترین شێوه خه‌ڵکی خۆمان بپارێزین؟ ئایا هێشتا ئه‌مریکا هاوپه‌یمانمانه؟”
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ۱۳ی تشرینی یه‌که‌می ۲۰۱۹ به‌ڕێڤه‌به‌ری خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاند که گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق تا سوپای سووریا به درێژاییی سنووری سووریا و تورکیا جێگیر بکرێت.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0