کێڵگه‌یه‌کی نه‌وتی که‌رکووک ته‌قێندرایه‌وه
کێڵگه‌یه‌کی نه‌وت له که‌رکووک و له نزیکی گوندی درکه ته‌قێندرایه‌وه. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، .سه‌رچاوه‌یه‌ک لە وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان بە ئاژانسی “وزه نیوز”ی ڕاگەیاندووە: ” کاتژمێر ۲ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۶‌ی گوڵان، بیری ژماره ۹۳ی کێڵگەی بای حەسەن ته‌قێندرایه‌وه “. هه‌روه‌ها سەرچاوهکه راشیگه‌یاندووە ئه‌و بیره ده‌که‌وێته کێلگه‌ى بای حه‌سه‌ن– باکوور و ئاستى به‌رهه‌مهێنانی […]
کێڵگه‌یه‌کی نه‌وت له که‌رکووک و له نزیکی گوندی درکه ته‌قێندرایه‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، .سه‌رچاوه‌یه‌ک لە وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان بە ئاژانسی “وزه نیوز”ی ڕاگەیاندووە: ” کاتژمێر ۲ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۶‌ی گوڵان، بیری ژماره ۹۳ی کێڵگەی بای حەسەن ته‌قێندرایه‌وه “.
هه‌روه‌ها سەرچاوهکه راشیگه‌یاندووە ئه‌و بیره ده‌که‌وێته کێلگه‌ى بای حه‌سه‌ن– باکوور و ئاستى به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا “.
له‌باره‌ی قەبارەی زیانەکانیش، سەرچاوەکە وتیشی: “تەقینەوەکە جگە لە زیانی مادی نەبێت، هیچ زیانی گیانی نەبووە و ته‌قینه‌وه‌که‌ش راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بیره‌که ئه‌نجام دراوه.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که ئه‌و کێڵگه به ئه‌نقه‌ست ته‌قێندراوه‌ته‌وه وتا ئیستاش دیار نییه که ئه‌و کاره له لایه‌ن چ گرووپ و لایه‌نێک و به چ مه‌به‌ستێک بووه.
ئیستا هێزه‌کانی فریاکه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه‌که و ئاگرێکی به‌رز و دووکه‌ڵ له دووره‌وه ده‌بینرێت.
کۆنترۆڵی ئاگره‌که و دروستکردنی ئه‌و بۆریه ڕه‌نگه چه‌ند کاتژمێر بخایه‌نێت.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0