سروشتی دلۆڤان/ سێزده‌به‌ده‌ر رۆژی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ سروشت
سروشت هه‌موو کات سه‌رچاوه و کانگای بژێوی ژیانی مرۆڤ بووه. سروشتێکی گه‌وره و دڵ¬ئاواڵا و سه‌خاوه‌تمه‌ند. له هه‌مان کاتا بێ هه‌ڵاواردن بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان و گیانله‌به‌رانی سه‌ر گۆی زه‌وی سنگی خۆی وه‌ک سفره‌یه‌کی ره‌نگین و رازاوه راخستووه و هه‌ر که‌س به پێی توانا و بڕستی خۆی له‌م خوانه ره‌نگینه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ! دۆستایه‌تی مرۆڤ و سروشت […]
سروشت هه‌موو کات سه‌رچاوه و کانگای بژێوی ژیانی مرۆڤ بووه. سروشتێکی گه‌وره و دڵ¬ئاواڵا و سه‌خاوه‌تمه‌ند. له هه‌مان کاتا بێ هه‌ڵاواردن بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان و گیانله‌به‌رانی سه‌ر گۆی زه‌وی سنگی خۆی وه‌ک سفره‌یه‌کی ره‌نگین و رازاوه راخستووه و هه‌ر که‌س به پێی توانا و بڕستی خۆی له‌م خوانه ره‌نگینه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ! دۆستایه‌تی مرۆڤ و سروشت دۆستایه‌تییه‌کی جه‌برییه.! یانی سروشت نیعمه‌تێکه که خودا بۆ گه‌وره‌ی مه‌خلوقاتی ده‌سته‌به‌ر کردووه. مرۆڤ هه‌تا له‌گه‌ڵی نه‌رم و نیان بێت و خزمه‌تی بکا و پێی¬ڕابگا و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بکا بۆی به به‌هره‌تر و رازاوه‌تر و جوانتر ده‌بێ. وه‌رن با به دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین.
هه‌ر چه‌ند هه‌موو کات ئه‌وه مرۆڤه که پیویستی به سروشت و دۆستایه‌تی سروشت هه‌یه و هه‌ر ده‌م منت باری ئه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌لێکجار مرۆڤ ده‌رحه‌ق به سروشت ناسپاسی ده‌کا و به هێندێک کرده‌وه‌ی دژ به ئه‌و ده‌بێته هۆی تووڕه کردنی سروشت. سروشتش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌خشه‌نده‌ییه و گه‌وره‌یی و جوانی و ڕازاوه‌ییه‌ی گه‌لێ جار تووڕه ده‌بێ و هه‌ره‌شه و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر دانیشتوانی. بومه‌له‌رزه، تۆفان، ره‌شه‌با، سێڵاو و رنوو و هه‌ره‌سی شاخان و جمین و لێمشتی¬روباران … له گرینگ‌ترین هه‌ره‌شه‌کانی سروشتن.
سروشت هه‌م لایه‌نی جوان و رازاوه‌ی هه‌یه، هه‌م لایه‌نی دزێو و ناشیرین. مرۆڤیش به پێی ئه‌و رۆژه خۆش و ناخۆشانه‌ی که ده‌گه‌ڵ سروشت و خۆی رایبواردووه مێژوو و بیره‌وه‌ری و یادواره‌ی بۆ سازکردووه! که سێزده‌به‌ده‌ر یه‌کێک له‌م رۆژ و بیره‌وه‌ریانه‌یه. له دێر زه‌مانه‌وه کورد بۆ به‌هره وه‌رگرتن له سروشت رووی له مه‌ڕداری و وه‌رزێڕی کردووه سه‌رچاوه‌ی داهات و بژێوی زیاتر به‌م رێگایانه‌دا له سروشت وه‌رگرتووه. گه‌لێک بۆنه‌ی جیاواز و خۆش هه‌بووه که جێژنیان بۆ گرتووه و به‌رزیان راگرتووه. هه‌ر وه‌ک به‌ڕێز مامۆستا هێمن باسی ده‌کا، له کورده‌واریدا که زۆربه‌یان مه‌ڕدار بوونه گه‌لێک بۆنه و جێژنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه جێژنی به‌ران تێبه‌ردان که له پاییزدا بووه(جێژنی مێهره‌گان) پاش سه‌ت رۆژ که ئه‌رخه‌یان بوون له به‌رگرتن و به‌رنه‌هاویشتنی مه‌ر (جێژنی سه‌ده)یان بۆ گرتووه. پاشان جێژنی نه‌ورۆز بۆ گرتووه. نه‌ورۆز یان نه‌وزا رۆژێک بوو که مه‌ڕ له زه‌و پاده‌بۆوه. پاش سێزده رۆژ مه‌ڕداره‌کان مه‌ڕیان زاوماک ده‌کرد و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به گه‌وره و بچووک روویان له ده‌ر و ده‌شت ده‌کرد و له داوێنی سروشتدا هه‌تا ئێوارێ به خۆشی و شادی ده‌مانه‌وه. ئه‌و به کۆمه‌ڵ وه‌ده‌ر که‌وتنه به تێپه‌ڕینی ره‌وتی زه‌مان بۆت به دابونه‌ریت و هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵک چۆته ئامێزی سروشت و له‌گه‌ڵ رزگار بوون له زستانی سه‌خت و پڕ له رۆژه‌ره‌شی بۆ رێز له سروشت و ئاشته‌وای له‌گه‌ڵ وه‌رزی سه‌رهه‌ڵدان و ژیانه‌وه ده‌سته‌ملانی بووه و له ژێر به‌خشه‌نده‌یی و دلۆڤانی و ده‌ست واڵایی و شکۆمه‌ندی سروشت دا حاواونه‌ته‌وه. رۆژێکی خۆشی له‌گه‌ڵ بردۆته سه‌رێ. رۆژی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ سروشت پیرۆز بێ.
ئیسماعیل سەید شوکری
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0