قەڵەوی و مەترسێکانی لەسەر ژیان و باشترین رێگا چارە بۆ کز بون /نوسراوەی : فیزیوتراپیست جەمال شەریفیان

دابەزینی کێش وەک رێگا چارەیەک بۆ دەرمانی زۆربەی نەخۆشێکان پێشنەیار دەدرێ بەڵام چەند پرسیارێک لەو بارە دا دێتە پێش. یەکەم پرسیار : قەڵەوی چیە و بە کێ دەڵەن قەڵەو ؟ بە خڕ بونەوەی نائاسایی چەوری لە ناو لەش دەڵەن کێشی زیاد یان قەڵەوی ; بەڵام جیاوازێک بەینی کێشی زیاد و قەڵەوی هەیە . لە ساڵی […]

دابەزینی کێش وەک رێگا چارەیەک بۆ دەرمانی زۆربەی نەخۆشێکان پێشنەیار دەدرێ بەڵام چەند پرسیارێک لەو بارە دا دێتە پێش.
یەکەم پرسیار : قەڵەوی چیە و بە کێ دەڵەن قەڵەو ؟ بە خڕ بونەوەی نائاسایی چەوری لە ناو لەش دەڵەن کێشی زیاد یان قەڵەوی ; بەڵام جیاوازێک بەینی کێشی زیاد و قەڵەوی هەیە . لە ساڵی ۱۸۳۰ پسپۆرێکی بلژیکی بە ناوی ئادۆلف معیارێکی بە ناوی “بی ام آی” (BMI) بۆ هەڵسەنگاندنی کێشی لەش و بەرزایی قەد دانا کە بە پێ ئەو معیارە کێش لە سەر بنەمای کیلو دابەش دەبێت بە بەرزایی لەسەر بنەمای متر بە تەوانی ۲ . جواب ئەگەر بەینی ۱۸/۵ تا ۲۵ بێت پێدەڵەن کێشی ئاسایی و بەینی ۲۵ تا ۳۰ پێدەڵەن کێشی زیاد و زیاتر لە ۳۰ پێدەڵەن قەڵەوی . بۆ نمونە ئەگر کەسێک کێشی ۷۵ کیلۆ بێت و بەرزایی قەدیشی ۱/۸ متر بێت معیاری “بی ام آی” دەکاتە ۲۳ و کێشی ئاسایە . پێویستە ئەو خاڵە رەچاو خرێ کە ئەو معیارە بۆ مناڵان و ژنی حامیلە و وەرزیشکاری پڕ ماهیچە بە کار ناییت.
پرسیاری دوهەم : مەترسێکانی قەڵەوی لەسەر لەش چنە؟
۱- چونە سەری زەختی خوین (پڕ فشار خوینی)
۲- نەخۆشی شەکره (دیابێت)
۳- نەخۆشی رەگەکانی دڵ
۴- شەپڵە (سەکتەی مەغزی)
۵- سوانەوەی جومگەکان (ئارترۆز)
۶- شێرپەنجە
۷- پشو سوار بون لە ناو خەو
۸- نەخۆشی جەرگی چەور
۹- نخۆشی کیسەی زراو
۱۰- دیسکی کەمەر
۱۱- واریس
پرسیاری سێهەم : کزی زۆر و لە پڕا کارێکی بە جێیە؟
کەم کرنی زۆری کێش لە مەودایکی کەم مەترسی زۆر دەخاتە سەر لەش و پێویستە ئەو کەسانەی لە قەڵەوی بێزارن هۆشیان پێ وەبێت . ئەو دابەزینە زۆرە سەبارەت بە لە دەست دانی ئاوی لەش و سوتانی سەرچاوەکانی کەربۆهیدراتە و زۆر پەیوەندی بە سوتانی چەوری وە نیە . زۆر باریش دەبیسترێ ئەو کەسانە لە ناو حەمام و هەڵمێکی زۆر خۆیان دە نێو نایلۆن وەردەپێچن و ئارەقەیکی زۆر دەکەن و پێیان وایە چەوری لەشیان دە سوتێ و کێشیان دادەبەزێت بەڵام وانیە و ئەو دابەزینە سەبارەت بە لەدەست دانی ئاوی لەشە و مەترسی زۆری بە دوو دایە وەک :
۱- کەم بونی خوینی لەش
۲- کەم بونی توانای دڵ لە فڕە دانی خوین
۳- کەمی خوینی گورچیلەکان و نەخۆشێکانی تایبەت بە گورچیلە
۳- تێکدانی دەرەجە حەڕاڕەتی لەش
۴- ماندو بونی زوی ماهیچەکان
۵- دڵە کوتە
پرسیاری چوارەم : باشتربن رێگا چارە بو کز بون چیە ؟
تێکەڵاوێک لە پارێزی خواردەمەنی (رژیمی غذایی) و زیاد کردنی جوڵەی لەش باشترین رێگا چارە بۆ سوتانی چەورێکانی لەشە. ئیشتیای ئێمە زۆر بە جوانی خۆی لەگەڵ پێداویستی کالۆری لەش رێک دەخا . بۆ نمونە ئەگەر رۆژانە تەنانەت بابۆڵە پەنیرێک که ۱۰۰ کیلۆ کالۆری وزەی تێدایە لە رەژیمی خواردەمەنیتان کەم کەنەوە بەو مەرجەی کە جوڵەی لەشتان گۆڕانکاری بە سەر دانەییت و هەر وەک جاران بێت لە مەودای ساڵێک ۴/۵ کیلۆ کێش و دادەبەزێت. جا ئەگەر لە سەر ئەو بنەمایە جوڵەی لەشیش زیاد کەن وەک هەڵاتنێکی ئارام کە ۳۰ چرکە بخایینێت و سێ بار لە هەوتوو (هفتە) دا دووپاتە بێتەوە ئەو دابەزینە لە مەودای ساڵێک دەگاتە ۱۶ کیلۆ .
لە کاتی دابەزینی کێش ڕەچاو خستنی ئەو خاڵە زۆر گرینگە کە لە مەودای هەوتوویک نابێت زیاتر له ۱ کیلۆ کێش دابەزێت , چون لەوە زیاتر پەیوەندی بە سوتانی چەوری وەنیە و ماهیچەکان دەسوتێن . هەر وەها بۆ دابەزینی کێش پێویست ناکا لە سێ ژەمی رۆژانە کەم کەین و باشترە ئەو وزەیەی کە قەرارە لە ژەمێک پێمان بگات دابەشی بکەین بە سێ ژەم و کەمتر توشی قەڵەویی دەبین.
هەروەها پێویستە ئاماژەی پێ بکردرێ لە زانستی پزشکی فچقەیێک یان بڵەین حەبێک یان دەرزێک نیه کە بە بێ راگرتنی پارێزی خواردن و زیاد کرنی جوڵەی لەش چەورێکانمان بسوتێنێت . ئەو شتەی کە لە ریکلامەکانیش دەی بینین تەنانەت بۆ فریو دانی خەڵکە و هیچ پەیوەندی بە زانستی پزشکی وەنیە.
جێی باسە بۆ راگرتنی پارێزی خواردن باشترە لە گەڵ پسپۆری پزشکی تغذیە راوێژ بکردرێ بە تایبەت ئەو کەسانەی توشی نەخۆشینە .

نوسراوەی : فیزیوتراپیست جەمال شەریفیان (پسپۆری فیزیوتراپی آسیبهای ورزشی)

سەرچاوەی زانیارێکان :
۱-American college of sport medicine
۲-Brukner & Khan’s clinical sport medicine