شەوە شێعری بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕووناکی پیرانشار بەرێوە چوو

بە خۆشییەوە شەوە شێعری بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕووناک لە ڕێکەوتی دیاریکراو دا (۹۷/۹/۹) بە پێشوازی و بەشداریی شاعیران و نووسەران و لایەنگرانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب بەڕێوەچوو. ئەم بەرنامه هەروەک پێشتر ئاماژەی پێداربوو قەرار بو له چوارچێوەی شاری پیرانشاردا بەڕێوەبچێت بەڵام دوای بڵاو بوونەوە بانگەواز و پێشوازیی گەرمی شاعیرانی شارەکانی دەوروبەر و هاوئاهەنگی پێویست […]

بە خۆشییەوە شەوە شێعری بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕووناک لە ڕێکەوتی دیاریکراو دا (۹۷/۹/۹) بە پێشوازی و بەشداریی شاعیران و نووسەران و لایەنگرانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب بەڕێوەچوو.
ئەم بەرنامه هەروەک پێشتر ئاماژەی پێداربوو قەرار بو له چوارچێوەی شاری پیرانشاردا بەڕێوەبچێت بەڵام دوای بڵاو بوونەوە بانگەواز و پێشوازیی گەرمی شاعیرانی شارەکانی دەوروبەر و هاوئاهەنگی پێویست دەگەڵ دایرەی ئیڕشادی پیرانشار بڕیار درا جوگرافیای بەرنامەکه شارەکانی شنۆ و نەغەدە و سەردەشت و مەهاباد و بۆکان و بانه و سەقزیش بگرێتەوە. بەرهەمێکی زۆر لە لایەن شاعیران و نووسەران گەیشتە بنکەی ڕووناک و دوای تاووتوێی بەرهەمەکان لە باری شێعرییەتەوە له لایەن دەستی بەڕێوەبەرایەتی و تاووتوێ کردنیان له باری ناوەڕۆکەوە له لایەن دایرەی ئیڕشادی ئیسلامی, ۴۶ بەرهەم له ۳۳ شاعیرەوە بۆ خوێندنەوە پەسەند کران و ئەم بابەتانەش دە سێ۳ پاژی ۱۱ کەسی دا به شێوەی خوارەوه پێشکەش بە بەردەنگان و بەشداربوانی ئازیز کرا:
پاژی یەکەم:
حامید ئەمین عەشایری (پیرانشار)
هۆمان فەیزی (بۆکان)
سارا دانش (پیرانشار)
کەریم خزری (شنۆ)
سەلاح ئازغ (پیرانشار)
عومەر ئیمام (پیرانشار)
فەرهاد ساڵحی فەر (سەردەشت)
تەها پەریخانی (پیرانشار)
فەتاح محەمەدنژاد (شنۆ)
عەزیز کۆساری (پیرانشار)
پاژی دوو:
خدر محەمەدی (پیرانشار)
شێوه عەبدوڵاهی (بانە)
سمایل سەیدشوکری (پیرانشار)
ئەمین گەردیگلانی (بۆکان)
قەرەنی ئەحمەدئاغایی (پیرانشار)
گەزیزە فەتحی ( سەقز)
کەماڵ دەرویشی ( پیرانشار)
مادی ئەرجومەندی (نەغەدە)
کاڵێ ئوستادعەلی (پیرانشار)
تاهیر ئاهەنگەری (مەهاباد)
پشکۆ یاسینی (سەقز)
پاژی سێ:
محەمەد ئاراوەند (پیرانشار)
ژاکا ئیسماعیل پور (بۆکان)
عوبەید سورخابی (پیرانشار)
ئامانج خزری (بانه)
شوانە فازلنیا (پیرانشار)
عومەر محەمەدی (شنۆ)
بازید بەزازی (پیرانشار)
عەزیز عەلیزاده (مهاباد)
ئەرسەلان مەولودخانی (پیرانشار)
ژیلا حیسامی (نەغەدە)
مستەفا دڵدار (پیرانشار)
ناتیق مەجیدی (بۆکان)
شیاوی باسە لە نێوان پاژی دوو و سێ دا ده ڕێوڕەسمێک دا و دوای خوێندنەوەی ژیاننامەی مامۆستای لێکۆلەر و شاعیری بەتەمەن و دڵسۆزی پیرانشاری مامۆستا خالید ئەویندار, لە لایەن بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕووناک و پێشوازیی گەرمی ئامادە بووانی ئازیز ڕێز و پێزانین لە تەمەنێک تێکۆشانی بێ وچانی ئەم مامۆستا پایەبەرزە کرا.
جێگای ئاماژەیە دەم بەرنامەدا گوێبیستی دەنگی بلاوێنی هونەرمەندی دەنگ خۆشی پیرانشاری کاک تەها ڕەسوڵیان پوور بووین.
بنکەی ڕووناک ڕێز و پێزانینی هەیه بۆ هەموو شاعیرانی خۆشەویست و هاوشاریانی ئازیز کە وەک هەمیشە بە گەرمی بە بانگەوازییەوە هاتن و ئەم هەلەیان ڕەخساند کە جارێکی تر پیرانشار میوانداری خەمخۆرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردەواری بی. دیسانیش پێڵاوتان لە سەر چاوان.
له کۆتایی دا بنکەی ڕووناک بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە دەستخۆشی لە تەواوی ئەو ئازیزانە بکات که بەم بەرنامەوە ماندوو بوون.