بەو زستانەم دڵ بەھارە
لە ھەموو سنووران ھاوارە
لە دوژمنان ڕێبەندانە
بۆ کوردەواری گۆوەندانە
“سوارە ئیلخانیزادە”
ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ڕێپێوانی دارستان هەینی۲۵ـی گەڵارێزان
تاریک و ڕوونی دوایین هەینی مانگی گەڵاڕێزان ۷۰ کەس لە کەژوانانی باشگای شاخەوانی هەڵگورد دوای کۆبوونەوە لە پارکی خەییام بە مینی بوس و چەند وەسیلەیەکی شەخسی بەرەو ئاوایی قەبری حوسێن وەڕێکەوتن.
دوای گەیشتن بە ئاوایی قەبری حوسێن شاخەوانان لەژێر کەش و هەوایەکی نمناک و بارانی دڵیان بە دارستان ئەسپارد لە کاتێکدا جوانییەکانی سروشت لەو مانگەدا سەرنجی هەموو ڕێبوارێکی ناو دارستان ڕادەکێشێت.
ڕێپێوانێکی بە چێژ لە مەڵبەندی دار بەڕووەکان لە ئارا دابوو و جاربە جاریش دۆڵۆپەی باران ڕوومەتی شاخەوانانی دەلاواندەوە ، ڕۆیشتن بەردەوامی هەبوو و هێدی هێدی دەگەیشتینە کۆتایی دارستان و کێوە بڵیندەکان خۆیان نیشان دەدا و دوای تێپەرین بەسەر هاوینە هەواری فەقێ ڕەشکە لە هاوینەهەواری زیندوو بی کۆتاییمان بە پێشڕەوی هێنا و بۆ جەمی نەهار لەو شوێنە لەلایەن بەڕێوەبەر پشوودان ڕاگەیندرا.
دوای نیوەڕۆ کۆڵەکان پێچرانەوە،، چەند وێنەیەک بۆ بیرەوەری گیران و بە خوێندنەوەی سرودی “خوایە وەتەن ئاوا کەی” لە لایەن ئەندامانی باشگا ڕێگای گەڕانەوە بە مەسیرێکی جیاوازدا گیرایە بەر و دوای سێ کاتژمێر ڕێپێوان گەیشتینەوە ئاوایی قەبری حوسێن و ڕێگای شارمان گرتەبەر و ڕۆژێکی تایبەت و بەرنامەیەکی بەپێز کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا پێویستە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو کوێستان عەلیپوور بکەین کە بەوپەڕی ماندوو بوون هەوڵیدا بەرنامەیەکی بێ خەوش و تایبەت بەڕێوەبەرێت.
[باشگای شاخەوانی هەڵگورد
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0