ئیسماعیل پاکزاد “سمکۆ” ساڵی ۱۳۳۹ی هەتاوی لە گوندی نۆبار لەدایک بووە و ساڵی ۱۳۴۷ی هەتاوی لە شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە، ساڵی ۱۳۵۸ی هەتاوی دیپڵومی وەرگرتووە، لە ساڵی ۱۳۵۵ی هەتاوی لە خانەی جەوانانی مەهاباد لە خزمەت مامۆستا حسێن قەڵاجۆغەیی فێری نیگارکێشی و شێوەکاری بووە، لە ماوەی دوو ساڵدا گەییوەتە ئەو ڕادەیە کە لە کێبەرکێی خانەی جەوانانی ئێراندا به وەدەست هێنانی ۱۰۰ ئیمتیاز سەرکەوتن وەدەست بێنێت و میداڵی زێڕ وەربگرێت. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران درێژەی بەکاری نیگارکێشی داوە و لە تەنیشت ویشەوە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیان خەریکی مکانیکی ماشێن بووە.
پاکزاد بێجگە لەوەی کە کاری نیگارکێشی بە ڕەنگی ڕەوغەنی و ئاوڕەنگ و قەڵەم کردووە و جوانی سرووشت و بەتایبەت وێنەی کەسایەتیە مەزنەکانی کوردستانی (شاعیر، نووسەر، مێژوونووس، فەرهەنگنووس، وەرگێڕ، بەیتبێژ، گۆرانێ) لەسەر تابلۆ نەخشاندووە.
ناوبراو بێجگە لە هونەری نیگارکێشی، کاری بێژەری و خوێندنەوەی شێعری شاعیرانی کوردی کردووە.
سمکۆ پاکزاد تا ئێستا وێنەی زیاتر لە ۲۰۰ کەسایەتی کوردستانی کێشاوەتەوە و چەندین پێشانگای گشتی لە مەهاباد و لە شاری سلێمانی داناوە.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0