سروشت و ژینگەی دەڤەری پیرانشار و داهاتوویه‌کی نامۆ

داوێنی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس بەگشتی و قەندیل بەتایبەتی خاوەن سروشتێکی زۆر جووان و سەرنج راکێشن و لەمێژە شاخەوانەکان و سروشت دۆستان ڕووی تێکدەکەن و خەڵکانێکیش بۆ کۆ کردنەوەی گیاوگۆڵی کێوی لە شار و دیهاتەکان دەچن بۆ سروشت شاری پیرانشار لە توێژینەوەکی نوێدا کە لە سەر ئاستی جیهانی ئەنجام دراوە یەکێکە لە هەزار شاری خاوێنی جیهان لە […]

داوێنی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس بەگشتی و قەندیل بەتایبەتی خاوەن سروشتێکی زۆر جووان و سەرنج راکێشن و لەمێژە شاخەوانەکان و سروشت دۆستان ڕووی تێکدەکەن و خەڵکانێکیش بۆ کۆ کردنەوەی گیاوگۆڵی کێوی لە شار و دیهاتەکان دەچن بۆ سروشت
شاری پیرانشار لە توێژینەوەکی نوێدا کە لە سەر ئاستی جیهانی ئەنجام دراوە یەکێکە لە هەزار شاری خاوێنی جیهان
لە لاێیکی دیکە ڕووبار و بەفراوەکان و کانیاوەکانی ناوچە سەرچاوەی ئاوێکی زوڵال و سازگارن
کەش و هەوای پاک و بیگەرد و سروشتی جووانی دەڤەری پیرانشار تا ئەو دواییانە زۆر نەناسرابوو بەلام ئێستا بە هۆی چەند هۆکارێک تا دێت ڕێژەی سەردانی خەڵک بۆ ناوچە زیادت دەبێت
سەرەتا باس لە هۆکارەکانی هاتنی بەرچاوی گەشیاران دەکەیین دوایە باس لە داهاتو دەکەین
هۆکاری یەکەم: گۆرانی شێوازی ژیان و گەڕان بۆ حەسانەوە و دوور کەوتن لە ژیانی پڕ لە دڵەڕاوکێی سەردەم
هۆکاری دووهەم: زۆر بوونی ماشێن و ئامێرەکانی هاتووچۆ و هەروەها لەبار بوونی زیادتری ڕێگا و بانەکان بە شێوەیەک کە دەتواننن تا جەرگەی سروشت بە ماشین بچن
هۆکاری سێهەم: لەوانەیەی گرنگترین هۆکار مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایتییەکانن کە لە ناساندنی شوێنە گەشتیاریێەکان ڕۆلی سەرەکی دەبینن و لە لای خەڵک زۆر زوو بڵاو دەبیتەوە

داهاتوی نامۆی ناوچە:
هاتنی میوانان بۆ پیرانشار بە بیانووی دیتنی سروشت دەشێت سەرچاوەیەکی ئابووری باش بیت و هەلی کار بۆ دانیشتوانی شار برەخسێنیت هەم لە بواری گەشە کردنی مامەڵەی بازارچە و هەروەها دابین کردنی پێداویستێکانی گەشتیاران
زۆر بوونی شوێنەکانی گەشتیاری ناوچە ئاسۆیەکی گەش لەبواری گەشتیاری دەردەخەن
ئەوەی نامۆیە و زۆر جێگای پرسیارە ئەوەیە کە ئایا ئێمە ئامادەین و لە بواری کولتور و فەرهەنگ گەشتیاران خۆیان بە بەرپرس دەزانن لە پاراستنی سروشتی بێ وێنەی کوردستان یا خۆد دە ماوەیەکی درێژدا ژینگە دە مەترسی لە ناوچوون دا دەبیت
جیگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوو دا لەو ناوچەیە هەندێک بەنداو لێدراون کە کاریگەری ئەوان لەسەر سروشت نازاندرێت لەبەر وەی کە لەوانەیە ئاوی بەنداوەکان لە وەرزی زستاندا ڕێگر بێ لە دابەزینی پلەی گەرما و تێکچوونی بارودۆخی کەش و هەوا و دوابەدوایدا گۆرانی گشتی سیمای ژینگە، لە بوارێکی دیکەدا ڵیدانی بەنداو سەرەڕای پێکهێنانی هەلەکی نوێی گەشت و گوزاری بوونەتە هۆی لەناوچوونی بەشێک لە دێهات و دارستانەکان و هەر وەک دەزانین ئێستا ڕێگرن لە لێدانی بەنداوی زیادتر بە تایبەت لە سەر ئاوی تاڤگەی خەرپاپ

ئیمە وەک ئەندامانی سیستەمی ڕاگەیاندن لە تۆڕەکۆمەڵایتێکان خۆمان بەرپرس دەزانین بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگێکی شیاو بۆ پاراستنی ژینگە
بۆیە لە سەرجەم هاوڵاتیان داخوازین ئەگەر ڕێکار و پێشنیازیان سەبارەت بەو بابەتە هەیە بۆمان بنێرن

محەممەد سولەیمانی
پیرانشار ڕووداو