پیرۆزبایی دوکتۆر ڕەسووڵ خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە دوکتۆر بەرهەم ساڵح چوارەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی عێراق

دوکتۆر ڕەسووڵ خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لەپاڕڵمانی ئێران بە بۆنەی هەڵبژاردنی دوکتۆر بەرهەم ساڵح وەکوو چوارەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی عێراق، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرهەم ساڵح کرد. لەو پەیامەدا هاتوە: بەڕێز دوکتۆر بەرهەم ساڵح، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو چوارەمین سەرۆک کۆماری عێراق لە لایان خۆم و خەڵکی کوردستانی ئێران و بەتایبەت خەڵکی بەشەڕەفی پیرانشار و […]

دوکتۆر ڕەسووڵ خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لەپاڕڵمانی ئێران بە بۆنەی هەڵبژاردنی دوکتۆر بەرهەم ساڵح وەکوو چوارەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی عێراق، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرهەم ساڵح کرد.

لەو پەیامەدا هاتوە: بەڕێز دوکتۆر بەرهەم ساڵح، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو چوارەمین سەرۆک کۆماری عێراق لە لایان خۆم و خەڵکی کوردستانی ئێران و بەتایبەت خەڵکی بەشەڕەفی پیرانشار و سەردەشت پیرۆزباییتان لێدەکەم.

هیوا و باوەرمان ئەوەیە کە ئێوە وەکوو کەسایەتییەکی بەناوبانگ و ئاشتی خوازی کورد، بتوانن یەک ریزی و ئاشتی لە نێوان گەلانی عێراق دامەزرێنن و ببن بە هێمایەک بۆ ئاشتی و ئازادی و بەربەستێک بۆ تووند و تیژی.

هیوادارم بتوانن ئیدامەدەری ڕێی مام جەلال بۆ راگرتنی یەکریزی گەلەکانی عیراق بە گشتی و یەکریزی ناوماڵی کورد بەتایبەتی بن و بۆ دەسکەوتی هاوبەشی عێراق تێبکۆشن.

کورد هەمیشە ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆست و هاوکات دژی هەر جورە تووند و تیژی و دیکتاتۆریەت بوە و لە مێژوودا ئەوەی بە دونیا سەلماندوە. ئێستاش ئەو ئەرکە وەکوو کوردێک لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە لەساڵانی ڕابردوو بەردەوام ڕووبەڕووی چەتەکانی داعش و تووندڕەویی مەزهەبی و ناکۆکی ناوگەلانی خۆی بووە، لەسەرشانی ئێوەیە. دووبارە ئارەزووی سەرکەوتن لەو ئازموونە بۆ ئێوە، گەلی کورد و وڵاتی عێراق دەکەین و هیوادارم بتوانن بە زووترین کات ئاشتی و تەبایی بگەڕێننەوە بۆ عێراق.

دوکتۆر ڕەسووڵ خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پاڕڵمانی ئێران