ڕیال مه‌درید به ۴ گۆڵ بایرن مۆنیخی برده‌وه/هاتریکی ڕۆناڵدۆ
یانه‌ی تۆپی پێ ڕیال مه‌درید له شه‌وێکدا که کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتریکی کرد به ئه‌نجامی ۴ گۆڵ به‌رانبه‌ر به دوو گۆڵ یانه‌ی بایرن مۆنیخی برده‌وه و بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌ورووپا سه‌رکه‌وت. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، سه‌وی ڕابردوو له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن […]
یانه‌ی تۆپی پێ ڕیال مه‌درید له شه‌وێکدا که کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتریکی کرد به ئه‌نجامی ۴ گۆڵ به‌رانبه‌ر به دوو گۆڵ یانه‌ی بایرن مۆنیخی برده‌وه و بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌ورووپا سه‌رکه‌وت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، سه‌وی ڕابردوو له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن مۆنیخ ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه.
یاریی رۆشتنی نێوان ڕیال و بایرن دوو گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر بە گۆڵێکی ڤیدال بەسودی شاهانه‌کان کۆتایی هاتبوو.
له‌م یاریه‌دا تایمی یه‌که‌م به بێ گۆڵ کۆتایی هات، له لەتایمی دووەمدا باڤاریەکان دەستپێشخەربوون و لەخولەکی (۵۳) رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتووانە لێدانێکی پەناڵتی جێبەجێکرد و بایرن سه‌رکه‌وت.
دواتر و لەخولەکی (۷۶)دا کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامی یاریەکەی بەسودی ڕیال یەکسان کردەوە ، بەڵام دوای تەنها خولەکێک سێرجیۆ رامۆس بەهەڵە بایرنی پێشخست و کاتی یاسایی یاریەکەش بەئەنجامی (۲-۱) گۆڵ بەسودی بایرن کۆتایی هات.
دواتر و له دوو تایمی زیاد کراودا ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەخولەکەکانی (۱۰۵ و ۱۰۹)دا دووجاری تر تۆڕی بایرنی هەژاندەوە و هاتریکی کرد.
لە خولەکی ۱۱۲دا مارکۆ ئەسینسیۆ دواین گۆڵی چواره‌می بۆ یانه‌ی شاهانه تۆمار کرد و ئه‌نجامه‌که بووه ۲ گۆڵ به‌رانبه‌ر به ۴ گۆڵ.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0