خه‌ساری ۱۸۰ میلیاردی به هۆی باران بارین له کوردستان
بارینی باران له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وته‌یه له پارێزگا ڕۆژاواییه‌کانی ئێران بووه هۆی ڕۆچوونی زه‌وین، هه‌ستانی لافاو و گیان له‌ده‌ستدانی ۵ که‌س و خه‌سارلێکه‌وتنی ۱۸۰ میلیارد ڕیاڵی به دواوه بوو. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئیرنا، بارینی باران له کوردستان به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ساڵانه زیاتر له ۵۴۰ میلیمتر بووه که ئه‌م ڕیژه، ۲ ئه‌وه‌نده‌ی […]
بارینی باران له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وته‌یه له پارێزگا ڕۆژاواییه‌کانی ئێران بووه هۆی ڕۆچوونی زه‌وین، هه‌ستانی لافاو و گیان له‌ده‌ستدانی ۵ که‌س و خه‌سارلێکه‌وتنی ۱۸۰ میلیارد ڕیاڵی به دواوه بوو.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئیرنا، بارینی باران له کوردستان به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ساڵانه زیاتر له ۵۴۰ میلیمتر بووه که ئه‌م ڕیژه، ۲ ئه‌وه‌نده‌ی مام ناوه‌ندی وڵات بووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ناوبه‌ناو له وه‌رزه بارانیهکاندا هه‌ندێ ڕووداو له‌م پارێزگایه ڕووبدات.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا به هۆی هاتنی لاوفا که‌سێک له بانه گیانی له‌ده‌ستدا و ۴ که‌سیش له سه‌قز به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وین له پارێکی ئه‌م شاره گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له حاڵێکدایه که چه‌ندین پرد و ژماره‌یه‌ک له ڕێگاکانی پارێزگای کوردستان به هۆی باران و ڕۆچوونی زه‌وینه‌وه له ناوچوونه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگا وبانی کوردستان وتی: تا ئێستا زیاتر له ۱۸۰ میلیار ڕیال خه‌سار به هۆی باران بارینه‌وه له پارێزگا به‌راورد کراوه که زیاترین ڕێژه‌یان له ناوچه‌کانی باشووری پارێزگا له شاره‌کانی کامیاران و له باکووری پارێزگا له شاری سه‌قز بووه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که لافاو ۷۰۰ میلیۆن ڕیال خه‌ساری له مه‌زراکانی گونده‌کانی ئیمام و خوڕخوڕه‌ی سه‌قز داوه که پیس بینی له‌ناوچوونی ۲۰۰ تۆن گهندهم ده‌کریت له مه‌زراکانی ئه‌م دوو گونده.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0