شوانی زانا، دەرسی ئازاد بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی

دەرسی ئازاد بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی ((شوانی زانا)) مرۆڤه باشو زانایەکان له ڕابردو تا ئێستا به بیرکردنەوە جوانو هەستیارەکانیان بونەته نموونەی سرفرازی و ئاسودەیی خەڵک.یێکێک لەو مرۆڤه زانایانه شوانێکی گەنجو زانا به نێوی کامیل قوربانی بو که له ئاوایی پەسوێ ژیانی دەبردەسەر. شەوێک له شەوانی بەهار گەرچی مانگی جۆزەردان بو بەڵام بارانی ڕەحمەت بەفرمێسکه گەشە […]

دەرسی ئازاد بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی
((شوانی زانا))
مرۆڤه باشو زانایەکان له ڕابردو تا ئێستا به بیرکردنەوە جوانو هەستیارەکانیان بونەته نموونەی سرفرازی و ئاسودەیی خەڵک.یێکێک لەو مرۆڤه زانایانه شوانێکی گەنجو زانا به نێوی کامیل قوربانی بو که له ئاوایی پەسوێ ژیانی دەبردەسەر.
شەوێک له شەوانی بەهار گەرچی مانگی جۆزەردان بو بەڵام بارانی ڕەحمەت بەفرمێسکه گەشە کانی ژینگەی پاراوتر دەکرد و به وتەی پێشینیان وەک گۆزەی سەرەوژێر
دەباری . لەو کاتدا شوانه زانایەکە لە چیاکانی نیزێک به ئاوایی ئاگای له مەڕەکانی بو و به شمشالێکی بەسۆز هێوری دەکردنەوە.باران هه ردەهاتو بەهێزتر دەباری و جۆگەلەکان باڵایان دەگرتو بۆ هیرشی سەر ئاوایی دەستیان وەدەستی یێک دەدا.شوانه ژیرەکه هەستی به مەترسی لافاو کرد. کارەکاری مەڕەکانو و دەنگی زەنگوڵەی نێرێکان هیوایان پێ دەبەخشی بەڵام باران بڕانەوەی نەبو… وەبیری گڕوگاڵی کۆرپه ساوایەکەی دەهاتەوەو و مچورکی ترس هه موو قالبی دادەگرت.بروسکەکان دڵی شوانه زانایەکەیان ڕادەچڵەکاندو پێیان دەکوت ئەی پیاوی زانا تەنیا تۆ ئاگات لەو کارەساتە هەیە و تۆ دەتوانی ئاوایی ڕزگار کەی … ژنومنداڵو گەنجو پیر چاویان له پیاوەتی تۆیە … کامیل خۆی نەگرت موبایلەکەی له گیرفانی هێنادەر بەڵام شەبەکەی نەبو .مەڕەکانی بەخوا سپاردو لە ژێر هەڕەشەی بارانو زللەی گللێرەکان خۆی گەیاندە بەرزایی چیا. به موبایلەکەی زەنگی بو براکەی لێدا تا خەڵکی ئاوایی له هێرشی لافاو ئاگادار کاتەوە … ئەوا بو کە شوانە زانایەکە سەدان مرۆڤی لە مردن ڕزگار کرد و نێوی خۆی لە لاپەڕەی مێژودا بەجێ هێشت تا ببێتە دەرسێکی سرنج ڕاکێش بۆ هەر مرۆڤێکی دڵسۆز و بەئەمەگ…
ئەگەر لەو شەوە پڕمەترسێدا کامیل دوودڵ دەبو یا گرینگی پتر به مەڕەکانی دەدا تا به ئاوایی تەنیا خوای گەورە دەزانێ چی بەسەر خەڵکو ئاوایی دەهات… بۆیە هەر کەسێک نێوی کامیل قوربانی گوێ لێ دەبو سپاسو پێ زانینی خۆی بۆ دەناردو ئارەزوی تەمەن درێژی و لەش ساغیان بۆ دەکرد…
ئێمەش پێکەوە دەڵێین یا خوا هەر بژی و وێنەت زۆر بێ ئەی شوانی زانا.

نوسەر : کاوێس مەعڕوفی ئازەر
مامۆستای پۆلی شەشی سەرەتایی
لە خوێندنگای گوڵستانی شیناوێ