سکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی لە تورکیا ؛ دیالێکتیکی کۆنەپەرەستی(ئیرتجاعی) لە هەمبەر پێکهاتەی کورد

سکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی لە تورکیا ؛ دیالێکتیکی کۆنەپەرەستی(ئیرتجاعی) لە هەمبەر پێکهاتەی کورد د. ئه­ حمه ­د غه­ مپه ­روه ­ر(شوان): دکتۆرای جوگرافیای سیاسی هەواڵی میدیایی زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی دوێنی تەرخان­­کرابوو بە دیوار کێشان لە سەر ناوچە سنووریەکانی ئێران و تورکیا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی پتەوکردنی سنوورەکان لە دەست پارتی کرێکارانی کوردستان و بەم […]

سکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی لە تورکیا ؛ دیالێکتیکی کۆنەپەرەستی(ئیرتجاعی) لە هەمبەر پێکهاتەی کورد

د. ئه­ حمه ­د غه­ مپه ­روه ­ر(شوان): دکتۆرای جوگرافیای سیاسی

براوە و دۆڕاوەکانی داعەش لە ڕوانگەی سیاسەت ئاو یا هیدرۆپۆلیتیک ڕووباری زێ ؛ مێژوو، ژیان و کلتور

هەواڵی میدیایی زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی دوێنی تەرخان­­کرابوو بە دیوار کێشان لە سەر ناوچە سنووریەکانی ئێران و تورکیا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی پتەوکردنی سنوورەکان لە دەست پارتی کرێکارانی کوردستان و بەم شێوەیە ئاسایشی نەتەوەیی زیاتر و گەڕانەوەی ئۆقرەیی زیاتر بۆ ئەو وڵاتەو و بە تایبەت بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کە دانیشتوانەکەی کوردن. ئەوەی کە لە دەسپێکەوە زۆر زەق و جێی تێڕامانە بریتیە لە پاراستنی سنوورەکان لە دەست کوردەکانی دژبەری دەوڵەتی ئەو وڵاتە نە دەوڵەتێکی­تر. هەر بۆیە لێرەدا کۆنەپەرستی هزری ئەو وڵاتە خۆی دەداتە دەست. گێڕانەوەی وێنەیەکی مێژوویی باشتر ڕەهەندی ئەم دواکەوتوویەمان بۆ دەردەخا.

لە سەردەمی سوڵتان سلێمان­دا کە بە سلێمانی قانونی ناسراوە، کاتێک لە سنوورەکانی کوردستان بەرەو ئیستانبوڵ دەگەڕایەوە، دایکی لێپرسی: کوڕم کە ئێستا گەڕاویەتەوە، لەو ماوە کورتەدا گورجی و قزلباشەکان هێرش ناکەنە نشتیمانەکەت؟ سوڵتان لە وڵامدا وتی؛” دایە دیوارێکی ئەستەمم لە نێوان ئیمپراتوری عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی و گورجی دروست کردووە کە ئیتر نەیار ناتوانێ هیچ زیانێکمان پێبگەیەنێ.” دایکی لە وڵامدا پرسی؛” چۆن توانیت ئەم دوورمەودایە دیوار بکێشی؟” سوڵتان لە وڵامدا وتی؛ ” دایکی ئازیزم من ئەم دیوارەم لە گۆشت و خوێن دروست کردووە، بەڕیوەبردنی ئەو ناوچانەم بە خێڵی کورد داوە… دوژمن ناتوانێ لە گەڵ ئەوان بەربەرەکانی بکا و بێتە ناو وڵاتی ئیسلامی (بە گێڕانەوە لە بێرنارد لوئیس).

هۆکاری سەرەکی ئەو لێک تێگەیشتنەی کورد و تورک لەو کات چ بوو؟ ئەوە شتێکە کە من ناوم ناوە “” نیشتمان / کلتور””. ئەو چەمکە گوزارشت لە خۆبەڕیوە بردن دەکا. خۆبەڕێوە بردنێک کە هەڵقوڵاوی جوگرافیا و کلتورە. بە واتایەکی­تر لەو سەردەم خەلافەتی عوسمانی دانی بە جیاوازی پێکهاتەی کورد و بەهێزی ئەو پێکهاتەیە لە کێبرکێی ژئۆپۆلیتیک لە گەڵ سەفەویەکان نابوو. بۆیە بە ڕاوێژکاری مەلای بدلیسیەوە سیستمی ئیماڕەت­نشینی بە باشترین کەیس بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و ئۆقرەیی ناوخۆیی زانی. شایەد بە ئاگابوونێکی تەواو کە ئێمە لە چەمکی “”نیشتمان / کلتور””مەبەستمانە لەو کات ڕووی نەدابێ بەڵام بێ سێ و دوو تاڕادەیەک ڕانگی­داوەتەوە.

پاش زیاتر لە چوارسەد ساڵ دۆخەکە پێچەوانە بۆتەوە. دوای ئینقلابی مەشروتەی تورک کە باسی یەکسانی دەکرد، تورکە لاوەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەم حوکمیان گرتە دەست و سێکوچکەی دەسەڵات – نەتەوەگەرایی – سێکۆلاریزم تەنگی بە فکری و هزری سەردەمی عوسمانیەکان چنی. ئەو بۆچوونە و چاوچنۆکی بۆ دەسەڵاتی ڕەها لە جوگرافیای باشوور و

باشووری ڕۆژهەڵاتی کە نیشتمانی کوردەکان بوو بە قەتڵ و کوشتار، سەرکوتکردن، بێ­مافکردن و کاولکاری بێ­سنوور بە درێژایی سەدەی بیست ڕەنگی دایەوە. تابڵۆی خۆێناوی و لێک­تێنەگەیشتن لە ٢٠٠٢ بە هاتنە سەر کاری ئیسلامگەراکان وا هەست دەکرا بەرەو کاڵبوون بڕوا و دەڵەت لە هەمبەر کوردەکان جیاوازتر مامەڵە بکا. بەڵام ئەزموونی زیاتر لە دە­یەک حوکمرانی ئیسلامگەراکان نیشانی دا کە جیاوازی سێکوچکەکە تەنیا لەوە دایە کە ئیسلامگەرایەتی جێی سێکۆلاریزمی گرتۆتەوە و کوچکەی دەسەڵات و تامەزرۆیی بۆ دەسەڵاتی زیاتر، زۆرتریش بووە. کرداری ئەردۆگان لە گۆڕینی سیستەم بۆ ریاسەتی هێمایەکە بۆ ڕاستی ئەم بۆچوونە.

شێکردنەوەی کردار و هەڵسووکەوتی هەردوو لایەنی سێکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی بریتیە لە ئیرتجاعی هزری. لە شرۆڤەی قوڵتردا بۆ دیوارکێشانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچە سنووریەکان دەبێ بڵێین؛ تورکەکانی ئاسیای ناوەڕاست بە دەنگێکی بەرزەوە نەخێریان بۆ هزری ڕۆژئاوا لێدا. هێگێل فەیلەسوفی ئاڵمانی و زۆرێک لە فەیلەسوفەکانی پێشتر و دواتر وەکوو هابز، ڕۆسۆ، لاک، کانت و دواتریش مارکس بەشێکی بەرچاو لە کانتێکسی هزریان بە بڕوا بوون بە ئایدیای پێشکەوتن تەرخان کردبوو. هێگێل بە تایبەتی پێی­وابوو کە هێزێکی مێژوویی، مێژووی دونیای بەرەو پێشەوە هانداوە کە لە کۆتاییدا عەقڵێکی ئازاد، حاکم دەبێ و دەوڵەت، کۆمەڵگا، کلتور و… دەبن بە یەک جەستە. ئەزموونی تورکیا ڕەدی ئایدیای پێشکەوتنە. گەر وا نەبووایە ئێستاکە دوو پێکهەتەی کورد و تورک لە ئەوپەڕی برایەتی دەژیان و وڵاتەکە بە ئازادی دەڕازایەوە. عەقڵەیەتی سەدەی بیست و بیست و یەکەم لە تورکیا ئەوەمان پیدەڵێ کە ئاسۆی پێکەوە ژیان لەو وڵاتە ڵێڵە. دەمارگرژی هزری کۆسپێکی گەورە لە بەردەم پێکەوە ژیان لەو وڵاتەیە. بۆ پێکەوە ژیان پێویستە نە دیوارکێشانی فیزیکی بەڵکوو دیواری هزر و فکر دابڕمێ و نۆژەن بکرێتەوە.

سکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی لە تورکیا ؛ دیالێکتیکی کۆنەپەرەستی(ئیرتجاعی) لە هەمبەر پێکهاتەی کورد