کوردستان سۆمای چاوی ئێرانە

ڕۆژنامەیەکی ئێرانی لە کاردانەوە بە دەنگۆ و هەرای ئیتنیکی دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر تاران، لە مانێشتی سەرەکی خۆیدا نووسی: کوردستان سۆمای چاوی ئێرانە. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ڕۆژنامەی “وقایع اتفاقیە” چاپی ئێران لە لاپەڕەی سەرەکی نوێترین ژمارەیدا مانشێتی یەکەمی خۆی تایبەت دا بە کوردی ئێران و پێگەی ئەم نەتەوە لە وڵاتدا. لە […]

ڕۆژنامەیەکی ئێرانی لە کاردانەوە بە دەنگۆ و هەرای ئیتنیکی دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر تاران، لە مانێشتی سەرەکی خۆیدا نووسی: کوردستان سۆمای چاوی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ڕۆژنامەی “وقایع اتفاقیە” چاپی ئێران لە لاپەڕەی سەرەکی نوێترین ژمارەیدا مانشێتی یەکەمی خۆی تایبەت دا بە کوردی ئێران و پێگەی ئەم نەتەوە لە وڵاتدا.

لە دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەمەی حەوتەی ڕابردوو هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر بینای مەجلیس و مەزارگەی ئیمام خومەینی لە تاران، بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە تیرۆریستانی داعشی کە بە زمانی کوردی قسەیان کردبوو، هەندێ کەس دەستیان دایە لێدوان دژ بە کوردەکان  کەچی دەستبەجێ بەرپرسانی وڵات و کەسایەتی و لایەنە کوردییەکان دژی ئەم جۆرە لێدوانانە وەستانەوە.

لە درێژەی ئەم رەوتەدا ڕۆژنامەی “وقایع اتفاقیە” لە یادداشتێکدا بە سەردێڕی ” کوردستان سۆمای چاوی ئێران” ئاماژەی داوەتە ئەو ڕاستەیە کە کوردبوونی ئەو تیرۆریستە خۆفرۆش و بەلاڕێدا براوانە هیچ پەیوەندییەکی بە کورد و کوردستانەوە نییە و دوژمن دەیەوێت شەڕی ئیتنیکی و مەزەبی لە ئێران دروست بکات و هەر بەم مەبەستەش ئەو فایلەی بڵاوکردووەتەوە.

لەو یادداشتدا قسەی چەندین کەسایەتی کوردیش لەوانە ئەرسەلان کامکار، میرجەلالەدین کەزازی هاتووە.