کورد نمانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشه
کورد نمانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشه کۆمه‌ڵگای هونه‌ری ئێران له کاردانه‌وه به هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر شاری تاران ئه‌م ڕووداوه‌یان ئیدانه کرد و ڕایانگه‌یاند که خه‌ڵکی ئێران هه‌موویان یه‌کگرتوون. به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار رووداو، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینیان ئیدانه کرد. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌وید محه‌مه‌د […]
کورد نمانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشه
کۆمه‌ڵگای هونه‌ری ئێران له کاردانه‌وه به هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر شاری تاران ئه‌م ڕووداوه‌یان ئیدانه کرد و ڕایانگه‌یاند که خه‌ڵکی ئێران هه‌موویان یه‌کگرتوون.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار رووداو، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینیان ئیدانه کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌وید محه‌مه‌د زاده که یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره ناسراوه‌کانی کورد له ئێران له میانه‌ی په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند که گومانی تێدا نییه که کورد نمانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشه.
ئه‌و زیادی کرد: له بیری نه‌که‌ین له شاری کۆبانی چی ڕوویدا و تاکوو ئێسته چه‌ندین کورد بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی دژ به داعش.
محه‌مه‌د زاده له کۆتایی په‌یامه‌که‌ی خۆیدا جه‌ختی کرد که هیچ کات به هۆی چه‌ند که‌سێکه‌وه له ڕهسانهیتی و سه‌ربه‌رزی کورده‌کان که‌م نابێته‌وه و به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم که من شانازی به کورد بوونی خۆمه‌وه ده‌که‌م.
- پرویز پرستویی
په‌رویز په‌ره‌ستوویی، ئه‌کته‌ری ناسراوی ئێرانیش له‌مباره‌وه نووسی: تیرۆر وشه‌یه‌کی ناشرینه که به درێژایی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی مێژوو له هه‌موو ئاینه‌کان و وڵاتانی جیهان بوونی هه‌بووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران به سه‌دان جار خه‌مبار و ماته‌مینی جه‌نایه‌ته تیرۆریسته‌کان بووه، به‌ڵام هه‌میشه ئێرانییه‌کان یه‌کگرتوو بوون و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که خه‌ڵکی ئێران چه‌ند که‌رامه‌تدار و سه‌ربه‌رزن و وره‌یان له ئاستێکی باڵا دایه.
-
-
رامبد جوان
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه ڕامبۆد جه‌وان، سینماکاری ناسراوی ئێرانی له تویتره‌که‌یدا نووسی: ئێمه هه‌موومان ئێرانین و له پشتی یه‌کتر وه‌ستاوین.
فه‌رمان فه‌تحعه‌لیان، ئه‌کته‌ری ناسراوی دیکه‌ی ئێرانیش نووسی: ئه‌م ڕووداوه جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌ی زیاتره و ده‌بێت زۆر هۆشیار بین تاکوو یه‌کگرتوویی خه‌ڵکی ئێران نه‌کرێته ئامانج.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له‌م کاته‌دا هه‌موومان هاوخه‌مین و پشتی یه‌کتر به‌ر ناده‌ین.
خاتوو ئێلهام حه‌میدیش نووسی: دوژمن له دوای ئه‌وه بووه که به‌م کاره خه‌مبارمان بکات، ئێمه‌ش وه‌ک هه‌میشه و وه‌ک هه‌موو ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه هه‌موومان له ته‌نیشتی یه‌کتر یه‌کده‌نگین و یه‌کڕیزی خۆمان ده‌پارێزین تاکوو دوژمن شاد نه‌بێت.
-
-
مسعود ده نمکی
عالییی بود عااالی