پڕۆگڕامی گرووپی شاخەوانی هەڵگورد بۆ کێوی سەبەلان

‍ پڕۆگڕامی گرووپی شاخەوانی هەڵگورد بۆ کێوی سەبەلان به بەرزی ۴۸۱۱میتر له پارێزگای ئه ردە بێڵ. به پێی بەرنامە ی له پێشدا داڕێژراو گرووپی شاخەوانی هەڵگورد ڕۆژی شه ممه ۱۳ی جۆزەردانی ۹۶ی هەتاوی ۶کەس له شاخەوانه کانی پیرانشار بریتی له ۱- بایز نیکبەخت برپرسی به رنامە ۲-که ریم بایەزیدی ۳- جوامێر خۆش بین ۴-ئاراس مەحمودی ۵-ئازاد حەسەن […]

‍ پڕۆگڕامی گرووپی شاخەوانی هەڵگورد بۆ کێوی سەبەلان به بەرزی ۴۸۱۱میتر له پارێزگای ئه ردە بێڵ.

به پێی بەرنامە ی له پێشدا داڕێژراو گرووپی شاخەوانی هەڵگورد ڕۆژی شه ممه ۱۳ی جۆزەردانی ۹۶ی هەتاوی ۶کەس له شاخەوانه کانی پیرانشار بریتی له
۱- بایز نیکبەخت برپرسی به رنامە
۲-که ریم بایەزیدی
۳- جوامێر خۆش بین
۴-ئاراس مەحمودی
۵-ئازاد حەسەن وەند(قەندیل)
۶- کامیار موکری(هەڵۆ)
دوای پارشێو کات ژمێر ۵ی بەیانی ڕێکەوتین بۆشابیل سەر به شاری مشکین شار. کات ژمێر ۱:۲۰ خولەکی نیوەڕۆ گەیشتینه شابیل کات ژمێر ۲ به ماشێنێکی لە ندەوێرهه رکه سە ی به ۱۷هه زارتمه ن چوین بۆ پەناگا. لە وێ کوڕە کانی گروهی قه ندیل و وڵات و سپی سنگمان دیتن که به سه رکه وتویی له لوتکه ڕا گه ڕانه وە دوای چاک و چۆنی وکێشانی چه ند وێنه له گه ڵ وان ئێمه کۆڵه کانمان خسته سه ر پشت وبه رە و لوتکه ڕێکه وتین کات ژمێر۷:۲۰خوله کی ئێوارێ گه یشتینه لوتکه دوای کێشانی چه ند وێنه یه ک له ڕۆژئاوای دە ر یاچه کە له سه ر لوتکه ی ۴۸۱۱میتری سه به لان هه ڵکه وتووە خێوە تگایکی جوان و ڕێک و پێکمان هه ڵدا.جێی ئاماژه یه که بۆ یەکەمین جارە که شاخه وانانی پیرانشار له و لوتکەیه شه و مانه وە دە که ن.
گروپه که ڕۆژی یه کشه ممه کات ژمێر ۹ی به یانی له لوتکە ڕا به ره و شابیل ڕێکه وتن کات ژمێر ۱۲ له شابیل بوین . وە ک به ڕێوە به ری ئه و چالاکیه پڕ به دڵ سپاسی هاوڕێیانی ئه و به رنامه دە کە م کە هه مو ئە رکە کانی پێ سپێردراویان به و په ڕی ویژدانه وە به ڕێوە برد .دە ست خۆشی تایبه تیش له گروپی شاخه وانی هه ڵگورد له شار دە که م که په یتا په یتا له شاخه وانانی شاخیان دە پرسی و هاوڕێی به پرۆشی ئە و به رنامه یه بوون. (بایز نیک بەخت)