وتارێک لە سەر دێڕی”” دادپەروەری و باندۆرلەسەر ڕکابەری “”/ رحیم علی زادە

بە ناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا بانگەواز وخۆناساندن بە کۆمەڵگا بۆ خزمەتگوزاری چۆن بێت باشە؟ چۆن بە وێنەی وڵاتە پێشکەوتووە کان تەنیا پشت بە ڕاگەیاندن و مێدیا کاران ببەستین؟ مێدیاکاران چۆن بە یەکسانی دەرفەت بۆ هەموان بڕەخسێنن؟ پرۆپاگەندەی تێکدەرانەو ناحەز کامیانن؟ ‌وەک دەزانین پاراستنی ژێنگەی ولات و ڕێزگرتن لە ژینگە پارێزان ئەرک و ئەخلاقی هەمو […]

بە ناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا
بانگەواز وخۆناساندن بە کۆمەڵگا بۆ خزمەتگوزاری چۆن بێت باشە؟
چۆن بە وێنەی وڵاتە پێشکەوتووە کان تەنیا پشت بە ڕاگەیاندن و مێدیا کاران ببەستین؟
مێدیاکاران چۆن بە یەکسانی دەرفەت بۆ هەموان بڕەخسێنن؟ پرۆپاگەندەی تێکدەرانەو ناحەز کامیانن؟ ‌وەک دەزانین پاراستنی ژێنگەی ولات و ڕێزگرتن لە ژینگە پارێزان ئەرک و ئەخلاقی هەمو کاتێکمانە. رێز لێنان لە بەساڵاچووان و نەخۆشان و رەنجدەران و دەردەداران، میراتی باو باپیرمانە. دەنگەبەرزەکان لە هەرچەشنێک بن هۆکاری ئازاری ئەوانن. حاشاهەڵنەگرە لەڕۆژگاری ئێستای ئێمە دا مۆسیقاو ئاواز تام و چێژی جارانی نیە وگرانی تەنگی پێهەڵچنیوە.
پێم وایە ئەو خۆشیەی لەدڵی بەر بژێردایە لە دڵی ڕای گشتی دا نیە!
هۆکارەکانیش دیارن.

لە وڵاتانی سەرمایە داری دا زۆر بە کەمی زانست و سامان وخزمەت لە خاڵێک دا کۆدەبنەوە . کەسانێکی زۆر بەئەزمون و زانا وبە ورە هەن کە دەتوانن زانست بۆ خزمەت بە کار بهێنن بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر دەرفەتیان بۆ ناخوڵقێت .
بەپێچەوانە کەم نین کەسانێک کە پوڵ وماڵێان هەیە و شەقام و مرۆڤەکان بەسامان دەجوڵێنن وئەزموون و زانست و وڕەی بەرز و ڕوحیە ی خزمەتیان نیە ناڵێم هیچ دەوڵەمەندێک شیاو و لێهاتو نیە، لە وانیشدا خزمەتگوزار هەیە بەڵام بڕوامان وایە دەبێت هەمومان باوەڕمان بە دادپەروەری هەبێت و کارێکی وانەکەین کە یاسایێکی جەنگەڵی بچەسپێ وبڵێین شەقام هی هەژار نیە.
هیچمان نمونە هەژارێکی نیشتمانەکەمان نین وتاقەتی هێندێک لەو جۆرە بانگاوازە تێکدەرانەو وپڕخەرجەمان هەیە بەڵام وا باشەلە قووڵایی دڵە وە باوەڕمان بەو جۆرە هەڵخەڵەتاندنانە نەبێت و لێکڕا ئیدانەی بکەیین وبە هاوخەمی بیکەینە هەوێنی هاتنە مەیدانی هەژارانی پسبۆرو لێهاتو لە ئەزمون و ڕکابەریەکانی داهاتوی ئەو وڵاتە.
مامۆستایانی ئایینیش وەک بە باشی لە راست نان و شێوی پڕخەرجی پرسەو سەرە خۆشیەکان وەستانەوە پیوستە لە ڕاست ئەو پڕوپاگەندە پڕ خەرج و بەئازارانە بوەستنەوە و بە هەمو لەو بەربژێرانەی دەیانهەوێت خەرجی ملیاردی بکەن بڵێن پووڵەکانیان لە ڕێگای دەستگاخێرخوازەکان بدەن بە هەژاران خوای گەورە ڕێگایان بۆخۆشتر دەکات!
باچیترهەژار وەک ئامرازێک سەیرنەکرێت کە تەنانەت دوای هەڵبژاردن تلفۆنیشیان لە سەر هەڵنەگرێت وەک لە ڕابڕدو دیترا.
هەرتاکێک بیر بکاتەوە پرۆفسورێک دەڵێت؛ تۆ دەزانی بۆ لە سەرمای زستانیشا نان بۆ چولەکەیێک ڕاگڕی لێت وەر ناگرێ؟ آخر ئەو دەترسێ بە ژەمەنانێک هەمو ژیانی لێبستێنی!!؟ دڵنیاین ئەم جارە خەڵک بە فکر سەیری ئەم بابەتانە دەکات.
تەوەرێکی دیکەی بەربەست بۆ دادپەروەری دەرفەتی ڕکابەری دانانی سنوری ئینسانی و جوغرافی لە نیوان مرۆڤەکانی کوردەواریە کە بە هۆیەوە گەورەترین زەرروزیانی بەگشتی بە ولات و وبە تایبەتی بە ناوچە کوردیەکان گەیاندووە. دابەش کردنی ولات و زێدی خۆت بە چەن حەشیرەت و چەن بەره و وچەن ناوچە، ناوهێنانی هێندێکیان بە شانازی وناوزڕاندنی هێندێک بە ناشیرینی زۆر کارەسات بارە وڕێگە لە پێکەوەژیانی پێشکەوتوو دەگرێت ئەو جیاوازیانە لەجێگای خۆی وەک کەلەپور و کلتوری کوردەواری جێی بایەخن نەبۆ دور کەوتنەوە.
هێنانی ناوی تاکی مروڤ لەسەر فڵان تایفەو وفلان ناوچە گەورەیی نیە. دیارە ئایینەکانیش هەر وا دەڵێن.ئێمە بۆ سەرکەوتن وپێکەوژیان مەحکوم بە یەکڕیزین…
لەبارەی بەشداری لە دەنگدانیش دا هەمومان دەزانین کە سەردەمی قەڵەمە ئێمە هەردەبێت داواکانمان لەڕێگای سندووقی دەنگدان بچەسپێنین.
هەر وەک دیتمان زۆر لە وڵاتانی جیران پاش هەمو شەڕو خوێنڕشتن و ماڵوێرانی ودەربەدەری هەر گەڕانەوە بۆ سندووقی دەنگدان.بێ هیوا نابین و دڵی بێگانە بەرژەوەندخوازەکان خۆش ناکەین

مناڵی هەژاری کورد ئەکەن بە تۆپی یاری. ئێمە مزایدەی سیاسی ناکەین مامۆستای پەروەردە یین تەنانەت حەق وناحەق دەناسین.لە کۆمەڵگا هاوردەردین بەڵام پێمانوایە دەرفەت هەیە بۆ چاکسازی ودەکرێت باشتری کەین.
دەشزانین چیتر درۆ جێگای نیە
هەر بۆیە با بەڵێن نەدەین ..
چاوەڕوان دەبین تا بزانین چەن دەرفەت دەبێت،
بۆ چاکسازی وئاوڕدانە وە ی گشتی.
چەن دەرفەت دەبێت بۆ ئەوەی بلێین
ئێران هی ئێمەشە،
بە و هیوایەش هەمومان وەک یەک
دەرفەتمان پێبدرێت و بەربەستمان
بۆ چانەکرێت تا
لە کۆتا دا وەک بەربژێرێک لە
مەیدانەکاندا قسەی خۆمان هەبێت و خەڵکانی شارەزا و قەڵەمی جوانیان
بڕیاردەر بێت بۆ وەدەر کەوتن
یان بۆ سەر کەوتن کە بە لا ی ئێمەوە ئەوەی سەر دەکەوێ هەر گەلە و هەر گەل دەبێت ..
چوکەتان رحیم علی زادە بەربژێری خولی۱۱ پارلمان و
خوێندکاری زانکۆ لە بەشی دکتوڕا ی پلان داڕێژی بۆ وانەکان