پەیامی ئیران سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ شنگال و حەسەکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی عێراق و سووریا له‌وانه‌ شه‌نگال و حه‌سه‌که‌ی ئیدانه‌ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەستدرێژی و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و دێرک و ناوچه‌کانی سنووری عێراق و سووریا، ئه‌م هێرشانه‌ی ئیدانه‌ کرد.

بەهرام قاسمی ڕایگه‌یاند که‌ ئێران ئه‌م هێرشانه‌ به‌ پێشێل‌کردنی سەروەری و یەکپارچەیی عێراق ده‌زانی و ئیدانه‌ی ده‌کات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: پێشێل‌کردنی سەروەری وڵاتان بە هەر بیانوویه‌ک بێت، به‌ پێشێل‌کردنی یاسا و پێودانه‌ نێودەوڵەتیه‌کان دێتە ئەژمار و ته‌نیا ناپاوه‌جێی له‌ ناوچه‌که‌ زیاتر ده‌کاته‌وه‌.

لینک کوتاه: http://piranshahrrudaw.ir/?p=464

برای اشتراک این مطلب در تلگرام کلیک کنید
http://piranshahrrudaw.ir/?p=464


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

8 + 15 =