یۆنسی بێ لاق و قاچی پیرانشاری
بۆ خامۆش کردنی ئاوری بێ ئەمان،
خۆی هاویشتە ناو دڵی دۆزەخی سەلاسی باوەجان.
یۆنس پێغەمبەر، لەبەر سۆزی نیشتمان و خەڵکەکەی،
چوو بۆ ناو زگی ماسی.
یۆنسی کورد،
بۆ پەروشی زێدەکەی و کوژاندنەوەی ئاگری سووتێنەر،
جلی لە خۆی داڕنی، تاکوو لاشەی نیشتمان نەسووتێ و نەڕووتێتەوە.
زۆرن ئەو مەردانەی لێبڕاوانە خۆیان دەکەنە قەلغان و جلوبەرگ،
تا نیشتیمان بە ڕووتوقۆتی پشووبڕاو نەبێ.
بژی و ئافەرین بۆ هەست و بەرپرسیارێەتی ئەو مرۆڤە بەویژدانانەی،
کە لە هەمبەر خاک و نەتەوە و نیشتمان،
خەمسارد نین و بێدەنگ نابن.
بۆیە رێچکەی پێغەمبەران بەردەوامە و ناپسێتەوە.
عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0