زمانی کوردی چووه ڕێزی زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
زمان ناسێکی کورد توانی زمان کوردی وه‌ک یه‌کێک له زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهان له کۆنفڕانسه جیهانییه‌کان بناسێنێت. به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ئاریان تاوه‌گۆزی، زمان ناسی کورد توانی زمان کوردی وه‌ک یه‌کێک له زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهان له کۆنفڕانسه جیهانییه‌کان بناسێنێت. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌مه به‌دوا زمانی کوردیش ده‌چێته ڕیزی زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له […]
زمان ناسێکی کورد توانی زمان کوردی وه‌ک یه‌کێک له زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهان له کۆنفڕانسه جیهانییه‌کان بناسێنێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ئاریان تاوه‌گۆزی، زمان ناسی کورد توانی زمان کوردی وه‌ک یه‌کێک له زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهان له کۆنفڕانسه جیهانییه‌کان بناسێنێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌مه به‌دوا زمانی کوردیش ده‌چێته ڕیزی زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له هه‌موو کۆنفڕانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێت زمانی کوردیش له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی دیکه به کار بێت و بابه‌ته‌کانیش بۆ سه‌ر زمانی کورد وه‌ربگێڕدرێن.
به‌م پێیه له‌مه به‌دوا میوانانی کوردی کۆنفڕانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌توانن هاوکات له‌گه‌ڵ لێدوانی مێوانه‌کانی دیکه، لێدوانه‌کان به زمانی کوردی گوێ‌بگرن و له هه‌مان کاتدا بابه‌ته‌کان بۆ زمان کوردی وه‌رده‌گێڕدرێته‌وه.
ئاریان تاوه‌گۆزی له دایکبووی هه‌رێمی کوردستانه و ده‌رچووی به‌شه‌کانی زمانی فارسی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بییه. ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: به فه‌رمی ناساندنی زمانی کوردی له کۆنفڕانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌م مانایه که چی دیکه زمانی کوردی زمانێکی ناوچه‌یی نییه و ئیشی نێونه‌ته‌وه‌یی پێ ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر له کۆنفڕانسێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێویست به وه‌رگێڕان بۆ زمانی کوردی بێت، میوانه‌کان ده‌توانن له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفڕانسه‌که ئه‌م داوا یاساییه بکه‌ن.
شایانی باسه که زیاتر له ۶۰ هه‌زار وه‌رگێڕ ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگێڕانن که ناوه‌نده سه‌ره‌کییه‌که‌ی له ژێنێڤه.
لینک کوتاه: https://piranshahrrudaw.ir/?p=700
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0