ده‌رهێنه‌رێکی کورد بووه داوه‌ری فستیڤاڵی فیلمی گلۆب
فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب، ده‌رهێنه‌رێکی کوردی وه‌ک داوه‌ری به‌شی “خه‌ڵاتی داهێنان” ده‌ست نیشان کرد. به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، مه‌هه‌دی نوورمحه‌مه‌دی، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری خه‌ڵکی ئیلام بووه داوه‌ری فستیڤاڵی جیهانی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌هدی نوورمحه‌مه‌دی پێشتر فیلمی به‌ڵگه‌یی “له سێبه‌ری به‌ڕوو”ی به‌رهه‌م هێناوه که تاکوو ئێسته […]
فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب، ده‌رهێنه‌رێکی کوردی وه‌ک داوه‌ری به‌شی “خه‌ڵاتی داهێنان” ده‌ست نیشان کرد.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، مه‌هه‌دی نوورمحه‌مه‌دی، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری خه‌ڵکی ئیلام بووه داوه‌ری فستیڤاڵی جیهانی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌هدی نوورمحه‌مه‌دی پێشتر فیلمی به‌ڵگه‌یی “له سێبه‌ری به‌ڕوو”ی به‌رهه‌م هێناوه که تاکوو ئێسته به ده‌یان خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌ش کراوه. ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به ژیانی سمۆره‌کانی دارستانه‌کانی پارێزگای ئیلامه، به‌م ناوه‌ڕۆکه‌وه که چۆن ژیان و ژینگه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه کێوییه له مه‌ته‌رسی دایه.
فستیڤاڵی فیلمی گلۆب سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه ڕایگه‌یاندووه که سه‌ره‌کی ترین هۆکاری ده‌ست نیشان کردنی ئه‌م داوه‌رانه ئه‌وه بووه که ئه‌وان بێجگه له خوێندنی سینه‌ما، خۆیان ئه‌زموونی کاری ده‌هێنه‌ری و ئه‌کته‌ریان هه‌یه و به باشی له هه‌موو داهێنه‌ری و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م کاره ئاگادارن.
هه‌روه‌ها له ئێرانه‌وه دوو ده‌رهێنه‌ری دیکه‌ش ناویان له خشته‌ی داوه‌ره‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌دا ده‌بیندرێت، که بریتین له؛ ئارهین وه‌زیری و ئه‌فشین ڕه‌وشه‌ن به‌خت.
شایانی باسه که فستیڤاڵی جیهانی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب به میوانداری زانکۆی میشیگان له ئه‌مریکا به‌ڕێوه ده‌چێت.
لینک کوتاه: https://piranshahrrudaw.ir/?p=588
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0