تاکوو سێ ساڵی دیکه‌ مێشکی مرۆڤیش ده‌گۆڕدرێت

پزشکێکی ناسراوی ئیتالیایی ڕایگه‌یاند که‌ تاکوو سێ ساڵی دیکه‌ ده‌توانین میشکی مرۆڤه‌کانیش بگۆڕین و مێشکی که‌سێکی دیکه‌ له‌ جێگه‌ی دابنێین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له‌ تلێگراف، پڕۆفیسۆر سێرجیۆ کاناوارۆ ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یه‌وێت یه‌که‌مین گۆڕینی مێشک له‌ جیهان ئه‌نجام بدات  وتی: تاکوو سێ ساڵی دیکه‌ش ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌دات.

کاناوارۆ به‌ڕێوبه‌ری گرووپی پزشکی Turin Advanced Neuromodulation له‌ تورینی ئیتالیایه‌. ئه‌م گرووپه‌ تاکوو ئێسته‌ ده‌ستکه‌وتی پزشکی یه‌کجار زۆریان هه‌بووه‌.

دوکتور کاناوارۆ له‌ نوێترین گفتوگۆی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو عه‌مه‌لیاتی گۆڕینی مێشکی مرۆڤ ئه‌نجام بدات، ئه‌و ده‌یه‌وێت مێشکێکی فریزکراو، دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی مێشکی که‌سێک که‌ نه‌خۆشی مێشکی هه‌یه‌، دابنێت.

هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری پزشکی له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ مێشکی مرۆڤ یه‌کجار هه‌ستیاره‌ و دوای فریزبوون ناکرێت وه‌ها به‌ ئاسانی گه‌رمی بکه‌یته‌وه‌ و له‌ کاتی گه‌رم کردنه‌وه‌ خه‌ساری زۆر کاریگه‌ری به‌ر ده‌که‌وێت و مێشکه‌ ته‌ندروسته‌که‌ش له‌ کیس ده‌چێت. به‌ڵام کاناوارۆ ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ ده‌ستکه‌وتی زانستی باشی له‌م بواره‌دا هه‌یه‌ و ده‌توانێت ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکات.

ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌م کاره‌ له‌ ئاریزۆنای ئه‌مریکا ئه‌نجام بدات. ناوه‌ندی ته‌ندروستی ئاریزۆنا مێشکی ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گیردرێت که‌ دوای کۆچ کردنیان بڕیاریان داوه‌ که‌ پارچه‌ ته‌ندروسته‌کانی له‌شیان به‌ که‌سانی نه‌خۆشی دیکه‌ ببه‌خشن.

ئه‌م دوکتوره‌ ئیتالیاییه‌ ئاماژه‌یشی داوه‌ که‌ مێشک به‌شێکی هه‌ستیاری مرۆڤه‌ و دوای گۆڕینی مێشکی که‌سێک کێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی زۆری دیکه‌ش سه‌ر هه‌ڵده‌دات. له‌ ئێستادا هه‌موو پارچه‌کانی له‌شی مرۆڤ جێ گۆڕه‌کێ ده‌کرێت، به‌ڵام ته‌نیا مێشکی مرۆڤه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ نه‌گۆردراوه‌.

برای اشتراک این مطلب در تلگرام کلیک کنید
http://piranshahrrudaw.ir/?p=563


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

نه + هفت =