“بۆ فریشتە سپی پۆشەکان”/ نوسراوەیەک لە ئه نوەر شەکورزاده

زۆر جار کە ڕێگام دەکەوتە خەستە خانە وچاوم دەکەوت بەهەڵسووکەوتی هێندێک کەس دەگەڵ پرستارەکان و دوکتۆرەکان،قینم لەخۆشم هەڵدە ستا،نەک هەرلە ئەوکەسانەی وادەجوڵانەوەو وهەڵسووکەوتیان دەکرد لەبەرانبەردوکتۆر وبەتایبەتی پە رستاره کاندا. زۆر جار هەبووە ئەم ڕەفتارە ناشیرینانە وایان لێکردوم چاوم قەتیس بن و پێم خۆش بووە وەک ئەویندارێکی زامدار ودور لەئەوین تێرتێر پڕ بەدڵ بگرێم …..بۆچی؟! لەبەرچی؟!!! […]

زۆر جار کە ڕێگام دەکەوتە خەستە خانە وچاوم دەکەوت بەهەڵسووکەوتی هێندێک کەس دەگەڵ پرستارەکان و دوکتۆرەکان،قینم لەخۆشم هەڵدە ستا،نەک هەرلە ئەوکەسانەی وادەجوڵانەوەو وهەڵسووکەوتیان دەکرد لەبەرانبەردوکتۆر وبەتایبەتی پە رستاره کاندا.
زۆر جار هەبووە ئەم ڕەفتارە ناشیرینانە وایان لێکردوم چاوم قەتیس بن و پێم خۆش بووە وەک ئەویندارێکی زامدار ودور لەئەوین تێرتێر پڕ بەدڵ بگرێم …..بۆچی؟! لەبەرچی؟!!!
ئەوەی باش دەزانم کەئاستی سەبووری ولێبوردەیی وهەڵنەچونی خەڵک زۆر بەرز نیەوتەنانەت نزمە بۆیە لە کاتی نەخۆشی وبرک وژان ولەدەس دانی ئازیزانیان پەلاماری پەرستار و دوکتۆرەکان دەدەن، بەڵام پەلاماری کێ؟!!!!!!!
دەڵێن تانەخۆش نەکەویت قەدری ساغی وسڵامەتی نازانیت وهەتا نەکە ویتە بەندیخانە،نازانی سەربەستی چ تامە. دەبینین ودەبیسین و دەخوێنین لەکاتی شەڕەکاندا پاڵەوانانی ڕاستەقینە لەپێشەوەسینگیان دەکەنە قەڵغان وسەرکەوتن بەدەست دێنن بەڵام زۆرجاریش فس فس‌ پاڵەوانانێک هەن خە ڵک وسوپا و تەنانەت سەرکردە کانیش دەخەڵەتێنن وخۆیان دەشارنە وە ،کەچی سەربازەکان دەجەنگن ،ده بنە قوربانی و لەئاکامدا پاڵەوانەتی ده بێتە میدالیایەکی بەنرخ وزێڕین ودەچتە ملیان ،تەنانەت بۆ دێڕێک وساتێکیش بێت کەس باسی ئازایەتی ونەترسی و بوێری سەربازە بێ نێوە کان ناکات وکۆی گشتی دەسکەوتی شە ڕەکان بەنێوی سەرکرده ترسنۆکەکان دە نوسرێت ،تەنانەت ئێمەش چەپڵه وفیکە بۆ کەسانێک لێدەدەین کەلەکاتی گەرمەی شەڕدا خۆیان لەپەسیووکە ناران حاشار داوە و کەزانیان دوژمن ده بەزێت وسەربازەکان سەردەکەون لە کەلێن و قوژبنەکان دێنەدەرێ و دەست دەکەن بەفیتەوهاوار وڕمبازێ و ئاڵای سەرکەوتن وجێژنی خۆشی دەگێڕن وبادەی سەرکەوتن وسەرمەستی هە ڵداوێن. دست به دابەش کردن وهە ڵگرتنی دەسکەوتی شەڕ دەکەن،تەنانەت کۆیلەودیلەکانیش دەبنه ئامرازی هەرچی باشتر بەڕێوە چونی شایی و خۆشیەکانیان.
دوای ئەوەیکە ئاگری شەڕ دامرکا، بە کرێ گیراونی شاعیرو نوسەر و هەڵبەستوان و ڕۆژنامەوانایش دەس دەکە ن بەپێهەڵاگوتن وسوک وچروکەکانیش سەما دەکەن و سەرچۆپی دەگرن وژن ومناڵ وخزم وکەسیان پلەیان بەرز دەبێتەوە ودەبنە ئەمیر و ئەمیرهێز و پاڵەوان پەنبه و سەرکردەی ئازا بەڕواڵەت.
بەڵام چەند شەقاو لەولاتر تەرمی بێ سەر ودەست وپێی سەربازەکان وجەنگاوەرانی ڕاستەقینەی شەڕکەوتۆتە سەرزەوی وخاووخێزانیان هەتاهەتایی لێیان دیدار ئاخیرەت دەبن و بێ دەسکەوتی شەڕیش. مێژوو تەنیا ئەوە ندەدەنوسێت: لەفڵان شەڕەدا فڵان سە رکردەسەرکەوت.تەواوی مێژوو بۆ جە نگاوەرەشەڕکەرەکان ئه وە نده یه، ئێره گۆڕی سەربازی ونە، تکایە تاجەگوڵینە کانتان لێره دانێن و تەواو.
بۆیە ئەوەنده بابەتەم لەسەر شەڕ نوسی تاوەبیرتان بێنمەوە ئێستا دونیا بۆتە مەیدانی شەڕی مان و نەمان و ” فریشتەسپی پۆشەکان” سه ربازی ونی ئێمەن. دوژمنێکی زۆر قێزەون ، دڵڕە ق ،بەهێز،جەنگاوەر وبەتوانا هاتۆتە مە یدان کە نەبەچاو دەبینرێت و نە بەدە ست هەستی ‌پێدەکەی وبۆتە تەفسیری ئەم ئایەتەش: من لەڕەگی ملتان لێتان نزیکترم. بەڕاستی ئەم دوژمنە دڕندەیه له ڕەگی ملمان، لێمان نزیکترە ئەویش “کڕۆنایە” کڕۆنا وەک لەشکر وسوپایە کی بەهێز دەرکەوتووە وئەوەنده بە هێزه کەتەنانەت زلهێزانی دونیاش لە ئاستی بێ هێزن و پەک کەوتەن و تا ئێستا چۆکی پێداداون. کڕۆنا وەک خوێن ڕێژ و خوێن مژانی مێژوو بێ بزە یی ودڵڕەقه،بگرە لەوانیش خراپتره. دونیا بۆتە سوپایەکی سەرلێشێواو ولێکترازاو لەهەرلایەکی پەلاماری دەدە ن بەڵام ئەو هێدی و لەسەرخۆ جامی شەڕابی سەرخۆشی له خوێنێ ئادە میزاد پڕ دەکات و بەئەوپەڕی توانایەوە بەرگری دەکات ،لەشوێنێک شکست بخوا لەسەد شوێن سەرهەڵدەدات و شە ر دەکات و قوربانی دەخات. زۆر کەس خۆیان کردۆتەپاڵەوان وشەڕکەر و جە نگاوەر، زۆر کەسیش بونەتە پاڵەوان فس فسەکەی چیرۆکی من و ئێستا لە قوژبنی ماڵەوە دەڕواننە بەڕەی شەڕ وپێکدادان،خۆیان وەها حاشار داوە بۆخۆشیان نازانن لەکوێن،ئەوە شەڕە لە کۆتادا بەرەیەک دەبەزێت و بەرەرەک سەردەکەوێت،هیوادارم بەرەی مرۆڤەکان بە پیشتیوانی ڕاستەقینەی “فریشتەسپی پۆشەکان”بە خێرایی سەرکەون ولەشکری کڕۆنا تێک بشکێت.

لەم پێناوەدا هەتا ئێستا کەسانێک هەن بوێرانە،به بێ هیچ چاو لەخەڵات و میدالیابونێک به تەواوی تواناوە شەڕ دەکەن وماندوو نەناسانە هێرش دەبەن و دیسانیش خۆیان توندو قۆچاخ دەکەنەوە ولەسەڕڕا نەخشەی شەڕ دادەڕێژنەوە،،پڵینگ ئاسا هێرش دەبەنەوە به هیوای ئەوەن ئەم دێوەزمە ببەزێنن،بەداخەوە زۆر جاریش لەم تێکهەڵچون و بەڕەنگار بونەوەدا زۆر له سەرباز وسەردەستە و فەرماندە به جەرگەکانیشیان له دەست دەدەن و شەهیددەبن.
لەم شەڕەدا فەرماندە ،سەردەستە،ئەمیر وسەرباز هیچ هێمایەکیان نیە کە بناسرێنەوە،چۆن لەشکری کڕۆنا بێ سەروشوێنن ونایان بینی ونایان ناسی تەنیا وتەنیا بونیان هەیە، لەبەرانبەردا سوپای سپی ‌پۆشی ئێمەش بێ نێوونیشانن وهیچ دەرەجەو ڕوتبەیەکیان نیه وتەنیا جەنگاوەرن ، جەنگاوەری خۆبەخشن،پێیان دەڵێم ” فریشتە سپی پۆشەکان”
لەشکری فریشتەکان زۆر بەجەرگن وەک فریشتەکان نادیارن،خۆیان له خواردن وخواردنەوە کردووە،لەدایک وباوک وماڵ ومناڵیان دورن،کارەکانیان وەک عیبادەت وایه،زۆریش خۆنەویستن،دڵنەرم وچاکەکارن وقسەی ڕەق وناخۆش ناکەن،ڕوگەش ولێو بە خەندەن،پڕاوپڕی بزەین،شەفا بەخش وبەخشەندەوهێوەرکەرەوەن.تەنانەت سیفەتەکانیشیان وەک فریشتەکانی خواوەندن. هەر بۆیه دەڵێم ئەوان “فریشتەی سپی پۆشن”له سەرزەوی.دەڵێن فریشتەکان نابیندرێن بەڵام من بەچاوی خۆم دەیان بینم” فریشتە سپی پۆشە”کانی من دوکتۆر وپەرستارە بەڕێزەکانن. دەیان بینم کە هەمویان جلی سپیان لەبەره وئەمڕۆ ئه م فریشتانە لەشاری ئێمە ی”پیرانشار”یش هەتا ئەپەڕی دونیا یە ک ڕەنگ ویەک شێوە بونەتە سوپای بە رگری ودژبەری کڕۆنا. له دژی دەجەنگن پاڵەوان ئاسا ودەیان هەوێت ئێمەی مرۆڤ لەدەستی ئەم دوژمنەرزگار بکەن . ئەوان نایان هەوێت ئێمە ڕەش پۆش بین کەچی لەم شەڕەدا بەداخەوە خۆیان توشی ماڵئاویی یەکجارەکی دەبنەوە.وەرن با ئێمەش یارمەتی دەربین هەتا “فریشتە سپی پۆشە” کانیش بەجل وبرگی خۆیانەوە بچنەوە ناو خێزانەکانیان،نەک بەغەریبی وبێ کەسی لە تەنیاییدا ئەسپاردەی خاک بکرێن.ئەی” فریشتە سپی پۆشە”کان، ئەی پاڵەوانانی ڕاستەقینەی مەیدانی شەڕی کڕۆنا،ئێوەجەنگاوەرن. ئێوە پڕاوپڕن لە مانای وشەکانی وەک: بوێری،ئازایەتی،نەترسی،خۆنەویستی، پێشمەرگ بون،دڵسۆزی،چاونەترسی. ئێمەی مرۆڤایەتی قەرزداری ئەم قارمانەتیەی ئێوەین هەتا هەتایی. داواکارم لە یەزدانی مەزن و ئاواتەخوازم سەرکەون وساغ وتەمەن درێژ بن.

نوسینی: ئەنوەر شەکورزاده