نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە ئەستەنبۆڵ کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداری کردنی لە لووتکەی ۲۰۱۷ی ئەستانبۆڵی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک، نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دیدار و گفتوگۆیان کرد. باس نیوز لە بارەی ئەم دیدارەوە نووسی؛ لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستان […]

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداری کردنی لە لووتکەی ۲۰۱۷ی ئەستانبۆڵی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک، نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

باس نیوز لە بارەی ئەم دیدارەوە نووسی؛ لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردومانکردنی پێشمەرگە لە شنگال گەیاندە سەرۆک کۆماری تورکیا.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە نێچیرڤان بارزانی و راشیگەیاند کە رووداوەکە ئەوانی زۆر نیگەران کردووە و بە هەڵە بارەگای پێشمەرگە بۆردومان کراوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە کرا، هەروەها رەوشی ناوچەکەش بە گشتی تاوتوێ کرا.

 

لینک کوتاه: https://piranshahrrudaw.ir/?p=524