نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا چووە نێو خۆپیشاندەران

[quote bgcolor=”#f4f4f4″ arrow=”yes”]جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، چوونە نێو خۆپیسشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر[/quote] ڕۆژی چوار شەممە ۸ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۸ بەرانبەر بە ۳۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، جینین هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چووە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت کە بۆ چەند ڕۆژێک دەچێت، خۆپیشاندانی بەرین بەخۆوەدەبینێت. بەگوێرەی میدیاکانی عێراق”نوێنەری […]

[quote bgcolor=”#f4f4f4″ arrow=”yes”]جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، چوونە نێو خۆپیسشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر[/quote]

ڕۆژی چوار شەممە ۸ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۸ بەرانبەر بە ۳۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، جینین هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چووە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت کە بۆ چەند ڕۆژێک دەچێت، خۆپیشاندانی بەرین بەخۆوەدەبینێت.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق”نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، چاوی بە خۆپیشاندەران و مانگرتووەکان کەوتووە و گوێی بۆ داواکاریی و گلەیی و گازنەدەکانیان گرتووە”.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاکسازیی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەلًَی و دابینکردنی هەلی کار دەکەن، بەهۆی دروستبوونی پێکداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا زیاتر لە ۲۰۰ کەس کوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.