کتێب و سی دی ئاوازی منداڵان ڕوونوێنی کرا
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاهێنانی مۆسیقای وه‌زیری و له شاری سنه ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له کتێب و سی دی ئاوازی منداڵان به‌ڕێوه چوو. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کتێبی و سی دی ئاوازی منداڵان له لایه‌ن خاتوو له‌یلا وه‌زیریه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و کتێبه‌که بریتییه له شێعری منداڵان و سی دیه‌که‌ش هه‌مان […]
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاهێنانی مۆسیقای وه‌زیری و له شاری سنه ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له کتێب و سی دی ئاوازی منداڵان به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کتێبی و سی دی ئاوازی منداڵان له لایه‌ن خاتوو له‌یلا وه‌زیریه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و کتێبه‌که بریتییه له شێعری منداڵان و سی دیه‌که‌ش هه‌مان ئه‌و شێعرانه‌ن که به مۆسیقای منداڵانه وتراوه‌ته‌وه و تۆمار کراوه.
ڕێوڕه‌سمی ڕوونێنی له کتێب و سی دی ئاوازی منداڵان ئەمڕۆ کاتژمێر ۴‌ی ئێواره له هۆڵی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جری شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین پارچه ئاواز له‌م سی دی و کتێبه به زیندووی پێشکه‌ش به‌و منداڵانه کراکه به‌شداری کۆڕه‌که‌یان کرد.
لینک کوتاه: https://piranshahrrudaw.ir/?p=447
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0