لە جیهاندا نزیکەی ۱۷ ملیۆن تووشبووی ئیفلیجی مێشک هەن

[quote bgcolor=”#eaeaea” arrow=”yes”]رۆژی جیهانی تووشبووانی ئیفلیجی مێشکە کە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی و رۆژێکە بۆ یادکردنەوەی تووشبووانی ئیفلیجی مێشک کە ژمارەیان ئێستا لە جیهاندا نزیک دەبێتەوە لە ۱۷ ملیۆن کەس[/quote] رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک ساڵانە لەدوای ساڵی ۲۰۱۲ـەوە لە رۆژی ۶ی ئۆکتۆبەر لەلایەن هاوپەیمانی ئیفلیجی مێشک لە ئوسترالیا و دەستەی ئیفلیجی مێشک لە ئەمریکا یادیدەکرێتەوە. هەروەها لەلایەن […]

[quote bgcolor=”#eaeaea” arrow=”yes”]رۆژی جیهانی تووشبووانی ئیفلیجی مێشکە کە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی و رۆژێکە بۆ یادکردنەوەی تووشبووانی ئیفلیجی مێشک کە ژمارەیان ئێستا لە جیهاندا نزیک دەبێتەوە لە ۱۷ ملیۆن کەس[/quote]

رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک ساڵانە لەدوای ساڵی ۲۰۱۲ـەوە لە رۆژی ۶ی ئۆکتۆبەر لەلایەن هاوپەیمانی ئیفلیجی مێشک لە ئوسترالیا و دەستەی ئیفلیجی مێشک لە ئەمریکا یادیدەکرێتەوە. هەروەها لەلایەن ۴۵۰ رێکخراوی تایبەت، زانکۆ، گروپی خێزانی و گروپی خوێندکاران، نەخۆشخانەکانی منداڵان و پەیمانگەکانی توێژینەوە لە ۶۵ وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێ.

رێکخەرانی رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک یەکەم کەمپەینی نەخۆشییەکەیان لەژێر ناونیشانی “ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا” رێکخرا، کە تێیدا داوا لەسەرجەم رێکخراو و کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا کرا بۆ ئەوەی کاربکەن بۆ دروستکردنی باشترین ئامێرەکان بۆ راهێنانی تووشبووان.

هەموو شتێک لەبارەی ئیفلیجی مێشک

ئیفلیجی مێشک گرفتێکی درێژخایەنی مێشکە، زەبر بەرکەوتن بە مێشک هۆکارە ئەمەش دەکرێت لەپێش، لەماوە و لەدوای منداڵبوون رووبدات.

ئیفلیجی مێشک هۆکارە بۆ لەدەستدانی توانا و جوڵەی ماسولکەکان، پەکستنی ماسولکەکان و نەمانی هاوسەنگیان، هەروەها هەندێکجار نەمانی توانای هەناسەدان و گرفتی پەیوەست بە خەو.

ئەوە جگە لەوەی ئیفلیجی مێشک هۆکارە بۆ لاوازی توانای فێربوون لە تووشبووان، نەمانی کۆنتڕۆڵی میز و پیساییکردن و نەمانی توانای نانخواردن و قسەکردن، هەروەک لاوازبوونی توانای بینین و بیستن لە پاشهاتەکانی دیکەن.

هۆکارەکانی ئیفلیجی مێشک جیاوازن، هەوکردن لەماوەی دووگیانی و جەڵتە لەنێو منداڵان، ژەهراویبوون بە قوڕقوشم، هەوکردنی پەردەکانی مێشک، لاوازی لێشاوی خوێن بۆ مێشک، رووداوی هاتوچۆ، زەردوویی و نەخۆشییە بۆماوەییەکان بەربڵاوترین هۆکارەکانن.

چارەسەری ئیفلیجی مێشک بنەبڕکەر نییە و چارەسەرێکی کۆتاییپێهێنەر بە نەخۆشییەکە نییە، بەڵام راهێنانی تووشبووان و زوودەستنیشانکردن گرفتەکانیان ئاساندەکات. ر