پیاوێکی کورد کە بە خێزانی گەشتی ئیستەنبولیان کردبوو ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، خێزانەکە خەڵکی شاری مهابادن و ماوەی ساڵێکە ئەو شارەیان بەرەو ئیستەنبوڵ جێهێشتووە، ئەوان دوو کچیان هەیە و ماوەی ساڵێکە لە شاری ئەستەمبووڵ دەژین.
شایەتحاڵەکان لەسەر ڕووداوەکە دەڵێن: پیاوەکە بەناوی شەرەفەوە ژنەکەی خۆی کوشتووە و دوای ڕووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیسی ئیستەنبووڵ کردووە.
پیاوەکە ناوی “ع. ئەعزەمی ڕادە و تەمەنی ٣۶ ساڵە، ژنەکەیشی ناوی “م مەحمودی” و تەمەنی ٢۶ ساڵ بووە.
ئەو خێزانە کوردە پێشتر تا وڵاتی ئۆکرانیا بەرەو ئەوروپا ڕۆشتوون، بەڵام بە هۆی فێڵی قاچاخچییەکانەوە دیپۆرتی وڵاتی تورکیا کراونەتەوە.