نفت

کێڵگه‌یه‌کی نه‌وتی که‌رکووک ته‌قێندرایه‌وه‌

کێڵگه‌یه‌کی نه‌وت له‌ که‌رکووک و له‌ نزیکی گوندی درکه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرانشار ڕووداو، .سه‌رچاوه‌یه‌ک لە وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان بە‌ ئاژانسی “وزه‌ نیوز”ی ڕاگەیاندووە: کاتژمێر ۲ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۶ی گوڵان، بیری ژماره‌ ۹۳ی کێڵگەی بای حەسەن ته‌قێندرایه‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها سەرچاوه‌که‌ راشیگه‌یاندووە ئه‌و بیره‌ ده‌که‌وێته‌ کێلگه‌ى بای حه‌سه‌نباکوور و ئاستى به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته‌ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێکدا “.

له‌باره‌ی قەبارەی زیانەکانیش، سەرچاوەکە وتیشی: “تەقینەوەکە جگە‌ لە زیانی مادی نەبێت، هیچ زیانی گیانی نەبووە و ته‌قینه‌وه‌که‌ش راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بیره‌که‌ ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ ئه‌و کێڵگه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ وتا ئیستاش دیار نییه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ له‌ لایه‌ن چ گرووپ و لایه‌نێک و به‌ چ مه‌به‌ستێک بووه.

ئیستا هێزه‌کانی فریاکه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه‌که‌ و ئاگرێکی به‌رز و دووکه‌ڵ له‌ دووره‌وه‌ ده‌بینرێت.

 کۆنترۆڵی ئاگره‌که‌ و دروستکردنی ئه‌و بۆریه‌‌ ڕه‌نگه‌ چه‌ند کاتژمێر بخایه‌نێت.

برای اشتراک این مطلب در تلگرام کلیک کنید
http://piranshahrrudaw.ir/?p=433


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

پانزده + 11 =