امریکا

نیگه‌رانی ئه‌مریکا له‌ هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال

وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ شه‌نگال و کوردستانی سووریا وتی: ئه‌م ناهه‌ماهه‌نگیانه‌ له‌ سوودی داعش ده‌شکێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو، ژنراڵ جان دووریان، وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش له‌ عێراق و سووریا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و کوردستانی سووریا ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دژ به‌ داعش داوا ده‌که‌ین که‌ له‌ سه‌ر شه‌ڕی داعش سوور بن.

وتیشی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش دایه‌ و ده‌بێت هه‌موو کاره‌کان به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌تی عێراق بێت. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ داعش مه‌ترسیدارترین دوژمنی تورکیا و عێراقه‌. ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین که‌ جه‌خت له‌ سه‌ر شه‌ڕی داعش بکه‌ن. ئه‌م کارانه‌ ته‌نیا له‌ سوودی داعش ده‌شکێته‌وه‌.

دووریان له‌مباره‌وه‌ که‌ ئایا ئه‌مریکا داوا ده‌کات له‌ تورکیا که‌ ده‌ست له‌م هێرشانه‌ هه‌ڵبگرێت، وتی: من وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعشم، ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌ شکست دانی داعشه‌. په‌یوه‌ندی کردن به‌ تورکیا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌  کارێکی سیاسیه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه‌ ڕاپۆرته‌کان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌ڵام هێشتا ڕاسته‌وخۆ هیچمان به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

برای اشتراک این مطلب در تلگرام کلیک کنید
http://piranshahrrudaw.ir/?p=430


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

یک × پنج =