تەرمی دوو لاوی ھەوڵێری کە لە دەریای خەزەر خنکابوون، لە ھەوڵێر ناشتران
بە ڕاپۆڕتی ھەواڵنێری پیرانشار ڕووداو، دوو برای خەڵکی هەولێر دەچنە ئێران و لە دەریای خەزەر دەخنکێن، کەسوکاری ئەو دوو برایە دەڵێن: لەگەڵ دایک و باوکیان چوون بۆ گەشتکردن، بەڵام لە ئاودا خنکان. ئەو دوو برایە ناویان (ئیسماعل سلێمان و ئیبراهیم سلێمان)ـە و تەمەنیان ۱۵ ساڵ و ۱۸ ساڵانە، دوای ئەوەی لەگەڵ کەسوکارەکەیان بۆ ماوەیەک لە […]
بە ڕاپۆڕتی ھەواڵنێری پیرانشار ڕووداو، دوو برای خەڵکی هەولێر دەچنە ئێران و لە دەریای خەزەر دەخنکێن، کەسوکاری ئەو دوو برایە دەڵێن: لەگەڵ دایک و باوکیان چوون بۆ گەشتکردن، بەڵام لە ئاودا خنکان.
ئەو دوو برایە ناویان (ئیسماعل سلێمان و ئیبراهیم سلێمان)ـە و تەمەنیان ۱۵ ساڵ و ۱۸ ساڵانە، دوای ئەوەی لەگەڵ کەسوکارەکەیان بۆ ماوەیەک لە ئێران و لە شاری پیرانشار دەبن و دواتر سەردانی دەریای خەزەر دەکەن و لەکاتی مەلەکردندا دەخنکێن.
یەکێک لە کەسوکارەکانی ئەو دوو برایەیە راگەیاند: دوای ئەوەی ئیبراهیم رۆژی هەینی دەچێتە نێو ئاوەکە، شەپۆل لەگەڵ خۆی دەبات و دەخنکێت، ئیسماعیلی برایشی بەهانایەوە دەچێت، بەڵام ئەویش ئاو دەچێتە نێو بۆری هەناسەی و بۆ رۆژی دواتر و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدا گیان لەدەست دەدات.
ئیسماعیل وازی لە قوتابخانە هێنابوو، بەڵام ئیبراهیمی برای ئەمساڵ قوتابی پۆلی ۱۰ی بنەڕەتی بووە.
بەگوتەی ئەو کەسە: تەرمی هەردووکیان دوای ئەوەی گەڕێندرانەوە بۆ هەولێر لە گۆڕستانی گوندی باشتەپە لە سنووری هەولێر بە خاکسپێردراون.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0