چه ک

ئه‌مریکا ۶.۲۹۵ میلیۆن دۆلار چه‌ک به‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

پێنتاگۆن بڕی ۶.۲۹۵ میلیۆن دۆلار چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرۆشێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی پیرنشار ڕووداو له‌ ڕووسیا ئه‌لیه‌وم، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پێنتاگۆن ئاشکرای کرد‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا  ڕه‌زامه‌ندی به‌ فرۆشتنی چه‌ک وجیهازاتی سه‌ربازی به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕیوه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئاژانسی هاوکاری به‌رگری ئاسایشی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بڕیاره‌ داوه‌ که‌ ڕه‌زامه‌ندی بنوێنێت به‌رانبه‌ر به‌ فرۆشتنی چه‌کی سه‌ربازی به‌ عێراق بۆ ته‌یارکردنی دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم.

ئاژانسی هاوکاری به‌رگری ئاسایشیی ئه‌مریکا ڕۆژی ۱۸ی ئه‌یپڕێڵ کۆنگرێسی له‌م بابه‌ته‌ ئاگاداره‌ کردووه‌ته‌وه‌.

برای اشتراک این مطلب در تلگرام کلیک کنید
http://piranshahrrudaw.ir/?p=390


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

1 × یک =