‍ ڕاپۆڕتی سەردانی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ ئاوایی بادیناوێ

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە و بەتایبەت سەردانی ئاواییەکان لە وەرزی زستاندا کە بە مەبەستی لە نزیکەوە قسەکردن لەگەڵ خەڵک و پێوەندی نێوان ڕێکخراوە و خەڵک، هەروەها پەرەپێدانی هزری ژینگەپارێزی و ناساندنی مەترسییەکانی سەر ژینگە سەردانی ئاوایی بادیناوێی پیرانان کرا… سەرەتا کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە و پێناسەی ژینگە باس کرا، دواتر مەترسییەکانی […]

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە و بەتایبەت سەردانی ئاواییەکان لە وەرزی زستاندا کە بە مەبەستی لە نزیکەوە قسەکردن لەگەڵ خەڵک و پێوەندی نێوان ڕێکخراوە و خەڵک، هەروەها پەرەپێدانی هزری ژینگەپارێزی و ناساندنی مەترسییەکانی سەر ژینگە سەردانی ئاوایی بادیناوێی پیرانان کرا…

سەرەتا کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە و پێناسەی ژینگە باس کرا، دواتر مەترسییەکانی سەر ژینگەی ئێران بە شێوەیەکی گشتی و کوردستان بە تایبەتی هاتنە ئارا و وەکوو وێنە باسی مەترسییەکانی ڕاگواستنی ئاوەکانی پیرانشار و لێدانی چەندین بەنداو لە ناوچەکەماندا، کێشەی ڕاوکردن و دانی مۆڵەت بە ڕاوچییەکان، بازرگانیکردن بە گیاوگۆڵی بەهاری و ڕوانین لێیان وەکوو سەرچاوەی داهات، ئاریشەکانی بەردەم بەرزکردنەوەی بەنداوی شیلات و پاراستنی تاڤگەی لۆسە وەکوو شوێنێکی گرنگی گەشتیاریی ناوچە، باسیان لێ کرا.

لە کۆتاییدا هەندێک لە ئامادەبووان وێڕای دەست خۆشی کردن و بە گرینگــزانینی سەردانەکە باسیان لەوە کرد کە بۆ بابەتی ڕاوکردن بەداخەوە لە لایەن ئۆڕگانە دەوڵەتییەکان یان ئیزنیان بە ڕاوچییەکان داوە و یان لە هەمبەر ئەو پێشێلکارییە چاو دەنووقێنن و بۆیە زۆر بە سێنایی دەتوانن دەست بۆ سەر کوشتنی ئاژەڵان بەرن بە تایبەت بزنەکێوی کە تازە و زۆر بە کەمی کوێستانەکانی ئێمەیان ئاوەدان کردووەتەوە و پێشنیاریان دا کە ئێمە بە هاوکاری خەڵک ڕێکارێک بۆ ئەم دەستدرێژیانە بدۆزینەوە.

لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە سپاسی بەشداربووانی ئەو سەردانە دەکەین هەروەها سپاس و پێزانین ئاراستەی خەڵک و مامۆستای ئاوایی بادیناوێی پیران دەکەین کە ئەو کاتەیان تەرخان کرد بۆ ئێمە بۆ پێشکەشکردنی وتار و لە کۆتاییدا ئاواتەخوازین بە هاوکاری، هاودڵی و هاوفکری یەکتر، هەنگاو بنێین بەرەو دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی تەندرووست.

[ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار]

۷ـی بەفرانباری ۲۷۱۸ـی کوردی