ئێران و یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیان واژۆ کرد

کۆمیسیۆنی ئەرووپا ڕایگەیاند کە ئێران و یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بواری ئیمەنی ناڤۆکی واژۆ کردووە. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیویورەپ، ئێران و یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار ڕێککەوتننامەیەکی ئیمەنی ناڤۆکییان واژۆ کرد.  ئامانج لەم پڕۆژە ۲.۵ میلیۆن یۆرۆییە بەرزکردنەوەی توانایی ناوەندی ئیمەنی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیێندراوە.  کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە ۱۸ی […]

کۆمیسیۆنی ئەرووپا ڕایگەیاند کە ئێران و یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بواری ئیمەنی ناڤۆکی واژۆ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیویورەپ، ئێران و یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار ڕێککەوتننامەیەکی ئیمەنی ناڤۆکییان واژۆ کرد.

 ئامانج لەم پڕۆژە ۲.۵ میلیۆن یۆرۆییە بەرزکردنەوەی توانایی ناوەندی ئیمەنی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیێندراوە.

 کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە ۱۸ی ئاوریلی ئەمساڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ۱۴ی جوولای ساڵی ۲۰۱۵ لە نێوان ئێران و وڵاتانی ۵+۱ ناسراو بە بەرجام، دەستی داوەتە واژۆ کردنی ئەم پرۆژە لەگەڵ ئێران.

 لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم گرێبەستە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ۵ میلیۆن یۆرۆیی هاوکاری ناڤۆکی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ ئێرانە کە ساڵی ۲۰۱۶ پاش جێبەجێ بوونی بەرجام هاتووەتە ئاراوە.