کورتیلە چیرۆکی تەنزی چیرۆک نووسی پیرانشاری پله یەکەمی فستیوالی مەهابادی وەدەست هێنا

بە ناوی خودای میر و مەزن بە ئاگاداری گشت لایەنگرانی وێژەی چیرۆکەوانی کوردی دەگەیەنین کە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی فێستیواڵی کورتیلەچیرۆکی تەنزی کوردی پێگەی هەواڵی هاژە بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد، ۹۸ کورتیلەچیرۆک لە ۵۳ چیرۆکنووس لە گشت کوردستان بە ناوەندی بەڕێوەبردنی فێستیواڵ گەیشت کە ۶۴ کورتیلەچیرۆک لە ۳۴ چیرۆکنووس هەڵگری مەرجەکانی بانگەوازەکە بوون. ئەم ۶۴ کورتیلەچیرۆکە […]

بە ناوی خودای میر و مەزن

بە ئاگاداری گشت لایەنگرانی وێژەی چیرۆکەوانی کوردی دەگەیەنین کە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی فێستیواڵی کورتیلەچیرۆکی تەنزی کوردی پێگەی هەواڵی هاژە بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد، ۹۸ کورتیلەچیرۆک لە ۵۳ چیرۆکنووس لە گشت کوردستان بە ناوەندی بەڕێوەبردنی فێستیواڵ گەیشت کە ۶۴ کورتیلەچیرۆک لە ۳۴ چیرۆکنووس هەڵگری مەرجەکانی بانگەوازەکە بوون.

ئەم ۶۴ کورتیلەچیرۆکە بۆ هەڵسەنگاندن و داوەری ڕادەستی داوەرانی فێستیواڵ کە بریتی بوون لە بەڕێزان (بەختیار پەنجەیی، مەنسوور حامیدی، جەلیل ڕەحیمی، کامران محەممەد ڕەحیمی و ڕەئووف مەحموودپوور) کران.

دوای کۆتایی ماوەی داوەری بە پێی هەڵسەنگاندنی داوەران ۵ کورتیلەچیرۆک وەک کورتیلەچیرۆکی یەکەم و کۆی ۱۰ کورتیلەچیرۆک بە پێی پلەبەندی بۆ چاپ لە کتێبی فێستیواڵ دەستنیشان کران.  

جێی ئاماژەیە کە لە بۆنەیەکی تایبەتدا بە بەشداری نووسەرانی ۱۰ کورتیلەچیرۆکی تەنزی هەڵبژێردراو، دەستەی داوەران و لایەنگرانی ئەم بوارە لە شاری مەهاباد، لە هەڵبژێرداراوان ڕێز دەگیرێت و هەلی خوێندنەوەی کورتیلەچیرۆکەکان مسۆگەر دەبێت. فێستیواڵ ڕێز و سپاسەکانی خۆی ئاراستەی گشت بەشداربووان و خەمخۆرانی ئەم فێستیواڵە دەکات و لەمەڕ وەدواکەوتنی ڕاگەیاندنی ئاکامی فێستیواڵ داوای لێبوردن لە گشت لایەک دەکات. 

ئاکامی داوەری یەکەمین خولی فێستیواڵی ئینتێڕنێتی کورتیلەچیرۆکی تەنزی کوردی پێگەی هەواڵی هاژە

پێنج کورتیلەچیرۆکی یەکەم بە پێی پلەبەندی:

۱ کورتیلە چیرۆکی تەنزی (هاوپەیمانان) لە نووسینی محەمەد مەردانی ئەفزەل لە شاری پیرانشار

۲ کورتیلەچیرۆکی تەنزی (ڕواڵەتی بۆزی خەونێک) لە نووسینی کەماڵ مەحموودی لە شاری مەهاباد

۳٫ کورتیلەچیرۆکی تەنزی (گوڵەسێو و پیرەمێرد) لە نووسینی هاجەر ڕەمەزانیخاه لە شاری بۆکان

۴٫  کورتیلەچیرۆکی تەنزی( ئەو لەچکە گوڵگوڵییەی...) لە نووسینی هێمن عەبدوڵاپوور لە شاری بۆکان

۵٫   کورتیلەچیرۆکی تەنزی(شاباش) لە نووسینی وەلی فەتاحی لە شاری ڕوانسەر

دە کورتیلەچیرۆکی تەنزی هەڵبژێردارو بۆ خوێندنەوە و چاپ لە کتێبی فێستواڵ:

۱ کورتیلە چیرۆکی تەنزی (هاوپەیمانان) لە نووسینی محەمەد مەردانی ئەفزەل لە شاری پیرانشار

۲ کورتیلەچیرۆکی تەنزی (ڕواڵەتی بۆزی خەونێک) لە نووسینی کەماڵ مەحموودی لە شاری مەهاباد

۳٫ کورتیلەچیرۆکی تەنزی (گوڵەسێو و پیرەمێرد) لە نووسینی هاجەر ڕەمەزانیخاه لە شاری بۆکان

۴ کورتیلەچیرۆکی تەنزی( ئەو لەچکە گوڵگوڵییەی...) لە نووسینی هێمن عەبدوڵاپوور لە شاری بۆکان

۵  کورتیلەچیرۆکی تەنزی(شاباش) لە نووسینی وەلی فەتاحی لە شاری ڕوانسەر

۶کورتیلە چیرۆکی تەنزی(نان بۆ ڕەخنەگر و ...) لە نووسینی ڕەزا فرووغی لە شاری مەهاباد

۷.. کورتیلەچیرۆکی تەنزی(ئاقڵ) لە نووسینی محەمەد محەمەدی لە شاری مەهاباد

۸ کورتیلەچیرۆکی تەنزی(هن و هنا) لە نووسینی مستەفا بەیگی لە شاری ئیلام

۹ کورتیلەچیرۆکی تەنزی(کابرا قەنداوگرەکە) لە نووسینی یاقووب محەمەدنیا لە شاری مەهاباد

۱٠ کورتیلەچیرۆکی تەنزی(بەشی چەکمەبۆر) لە نووسینی خالەق تەوەکولی لە شاری بانە