بڕیاره کۆنسێرتی دوو ڕۆژه‌ی گرووپی کامکار له بۆکان و سه‌قز به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی هه‌واڵی پیرانشار رووداو، کۆنسێرتی گرووپی کامکار ڕۆژی سێشه‌ممه ۵ی به‌فرانبار له هۆڵی سیمورغی شاری بۆکان و ڕۆژی چوارشه‌ممه ۶‌ی به‌فرانبار له هۆڵی شه‌هید به‌هه‌شتیی شاری سه‌قز له کاتژمێر ۲۰:۰۰ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه له‌و کۆنسێرته‌دا بریتین له؛ بیژه‌ن کامکار (گۆڕانیبێژ)، کاوه فه‌قیه‌زاده (ڕێبه‌ری ئۆرکێسترا)، ڕامین یووسفی (کونسرمایستر)، ئاریان قادری، فه‌رهه‌نگ مه‌ولوودی، ئارام ڕه‌سووڵ‌پوور، بابه‌ک که‌دخودا و په‌یمان ئینتیزاری (ویۆلۆن یه‌ک)، محه‌مه‌د پاسبان، هێمن سوڵتان‌پوور، جه‌عفه‌ر عه‌باسی، سینا حسامی، بابه‌ک به‌شیری، کوورش سه‌ید زاده (ویۆلۆن دوو)، سیامه‌ک فه‌قیه‌زاده، ئاکۆ شه‌ریفی، کارزان ئه‌مینی (ویولا)، سه‌عید گووگردچی، سامره‌ند فه‌قیه‌زاده، عه‌تا عه‌یوه‌زی‌پوور، ئه‌میر عه‌لیزاد (ویولنسل)، میر فه‌رید جاویدی ئه‌قده‌م (کۆنترباس)، سامان ئیلیاسی‌زاده (دهۆل و دومه‌ک)، دیاکۆ نه‌سیمی (دایره)، جه‌لال حه‌لاج‌ده‌ف (که‌مانچه)، شۆڕش ماملی (دهۆل)، سیاوه‌ش موقته‌دری (سه‌نتوور)، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان (تار)، حامد پیرا (نه‌رمه‌نای، سرنا) و به‌همه‌ن مه‌ولوودی (شمشاڵ).
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0