ڕاپۆرتی بیست و پێنجەمین هەڵمەتی کۆمەڵی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ڕاپۆرتی بیست و پێنجەمین هەڵمەتی “ڕۆژێک بۆ ژینگە”ی کۆمەڵی ژینگەپارێزانی پیرانشار: به ڕاپۆرتی پێگه ی هەوال نێری پیرانشار ڕووداو ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۳۰ی پووشپەڕی ۲۷۱۷ بیست و پێنجەمین هەڵمەتی ڕۆژێک بۆ ژینگە بە درووشمی؛ “ژینگەیەکی تەندرووست بە هاوکاری هەمووان دەستەبەر دەبێ” بە بەشداری ژینگە دۆستان و بەهاوکاری دێهیاری پردانان(قەبری وسێن) بەڕێوەچوو. لەو هەڵمەتەدا، سەیرانگای پردانان لە […]

ڕاپۆرتی بیست و پێنجەمین هەڵمەتی “ڕۆژێک بۆ ژینگە”ی کۆمەڵی ژینگەپارێزانی پیرانشار:

به ڕاپۆرتی پێگه ی هەوال نێری پیرانشار ڕووداو ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۳۰ی پووشپەڕی ۲۷۱۷ بیست و پێنجەمین هەڵمەتی ڕۆژێک بۆ ژینگە بە درووشمی؛ “ژینگەیەکی تەندرووست بە هاوکاری هەمووان دەستەبەر دەبێ” بە بەشداری ژینگە دۆستان و بەهاوکاری دێهیاری پردانان(قەبری وسێن) بەڕێوەچوو.
لەو هەڵمەتەدا، سەیرانگای پردانان لە زبڵ و زاڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە.
وەکوو ژینگەپارێزانی پیرانشار وێڕای دەستخۆشی لە هەموو ژینگەپارێزانی بەشداربوو، دێهیاری پردانان و هەروەها ئەو بنەماڵە سەیرانکەرانەی لە سەیرانگای پردانان ئامادە بوون و وێڕای هاوکاری، دڵگەرمی زۆریان دا بە ژینگەپارێزان، ئاماژە بە داواکاریەکانی پەیوەست بە هەڵمەتەکە دەکەین:

ـ داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەین وێڕای پاراستنی دار و دەوەنی سەیرانگا جەنگەڵیەکان بەتایبەت نەبڕین و ئاور تێبەرنەدانی دارەکان بە هیچ شێوەیەک، تا ئەو جێیەی بۆیان دەڕەخسێت، زبڵ و پاشماوەکانیان بێننەوە بۆ ناوشار و بەجێی نەهێڵن.
ـ بۆ چەندەمین بار، داوا لە فەرمانداری و لایەنە پەیوەندی‌دارەکان دەکەین؛
٭ ئاوڕێک لە سەیرانگا و قەراغ جادەکان بدەنەوە و دێهیاریەکان ڕاسپێرن و ئیمکاناتی پێویستیان لە خزمەت نێن تا نەهێڵن ببن بە کۆگای زبڵ و بە دانانی ستڵی زبڵی گونجاو و گەورە لە سەیرانگاکان و ئەو قەراغ جادانەی کە هاوڵاتیان بۆ سەیران سەردانیان دەکەن و زبڵەکان بۆ شوێنی گونجاوبگوازنەوە.
٭٭ دابین کردنی کۆگای زبڵی گونجاو بۆ دێهاتەکان تا لە قەراغ هەر گوند و پەنا پرد و دم چۆمێک کۆگایەکی زبڵ ساز نەبێت. دیمەنێک کە لە درێژایی جادەی پیرانشار بۆ سەردەشت بەتایبەت دم چۆمەکانی قەڵات و بادیناوێ بەرچاو دەکەوێ و دیاردەیەکی زۆر دزێوە.
٭٭٭ ڕێگری بکەن لە خاوەن شایی و سەرەخۆشیەکان کە زبڵی مەراسمەکانیان لە هەموو شوێنێک ڕۆنەکەن و دێهیاریە خاوەن ماشێنە تایبەتەکان زبڵەکانیان بگوازنەوە بۆ شوێنی گونجاو.
لە کۆتایی دا سپاسی کاناڵەکانی ڕاگەیاندنی تێلێگرامی بەتایبەت کاناڵەکانی پیرانشار مێدیا و پیرانشار ڕووداو دەکەین کە هەردەم هاوکاری کۆمەڵی ژینگەپارێزانی پیرانشار بوونە لە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی دا.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵی ژینگە پارێزانی پیرانشار
۳۰ی پووشپەڕی ۲۷۱۷

 

بیست و پێنجەمین هەڵمەتی “ڕۆژێک بۆ ژینگە”